×

2024-09-09 174 جار خوێنراوەتەوە

مالکى داواى دەستلەکارکێشانەوە لە سودانى دەکات

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا داواى لەسەرۆک وەزیرانى عێراق کردووە بەر لەوەى ناچار بکرێت دەستلەکار بکێشێتەوە، لەبەرامبەردا سودانی رەتیكردووەتەوە و ئامادەیی بۆ روبەڕوبونەوەی هەموو فشارەكان دەربڕیوە.

رۆژنامەی (شەرقوئەوسەت) وردەكاری  بەڕێوەچوونی كۆبونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی زانیووە، کە لە 26ى ئابى ئەمساڵ بەڕێوەچووە، لە كۆبونەوەكەدا كۆنوسی لێكۆڵینەوەی یاسایی، لەبارەی تۆڕە سیخوڕییەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق خراوەتەڕوو، كە بە پێشنیازێكی  قورسی نوری مالكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بۆ محەمەد شیاع سودانی كۆتایهاتووە ، بەوەی دەست لەكاربكێشێتەوە، لەبەرامبەر ئەوەی حكومەتەكەی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە نەكرێت.

مالكی لەو کۆبوونەوەیەدا مەرجی نیمچە مەحاڵی بۆ سودانی داناوە، لەبارەی دەستلەكارنەكێشانەوەی حكومەتەكەی بەهۆی ئەو ئابڕوبەرییەوە، لەبەرامبەردا سودانی رەتیكردووەتەوە بچێتە ژێر فشارەكان و رایگەیاندووە، هێزی تەواوی هەیە بۆ روبەڕِوبونەوەی ئەوەی ناوی ناوە جەنگی قۆڵبادان

دواى داوەکەى مالکى دوێنێ محەمەد شیاع سودانى لە وتارێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەى بەوەکردووە، جەنگ دژى گەندەڵى بەردەوامە و سەرلەنوێ‌ دەستكەوتەكانی حكومەتەكەی وەبیرهێناوە لەبوارەكانی گەشەپێدان و، بە دەرفەتێكی وەسفكرد بۆ گێڕانەوەی متمانەی عێراقیەكان.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی