×

2024-09-10 270 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژکارێکی سودانی: عێراق لە ساڵی 2025 ڕووبەڕووی فشارە داراییەکان دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ڕاوێژکارێکی دیاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی بودجە دەبێتەوە لە ساڵی 2025، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی حکومەتە.

مەزهەر محەمد ساڵح، ڕاوێژکاری دیاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، چاوەڕوانی کێشەی گەورەی دارای لە ساڵی 2024دا ناکەین، بەڵام پێویستمان بە ڕێوشوێنی دارایی توندە بۆ ساڵی 2025.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی مووچە و خانەنشینی لە پێشینەی کارەکانی حکومەت دەمێنێتەوە. لە ئێستادا 90 ترلیۆن دینار واتە 69 ملیار دۆلار کە زیاترە لە لە 40%ی بودجە، دەڕوات بۆ مووچە لە عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەت مووچە دەدات تەنانەت ئەگەر هەر قەیرانێک ڕوبدات، لەبەر ئەوەی مووچە لە عێراقدا پیرۆزە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، عێراق گرنگی بە بەهێزکردنی دارایی گشتی دەدات لەسەر زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوت لەڕێگەی باشترکردنی کۆکردنەوەی باج، بەڵام هیچ باجێکی نوێ زیاد ناکات.

ساڵانە بەهۆی خۆدزینەوە لە باج و کێشەکانی پەیوەست بە گومرگەوە، عێراق تا 10 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە، زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، داهاتەکەی بەزۆری بەهۆی هەناردەکردنی نەوتەوەیە، و نزیکەی لەسەدا 90ـی داهاتی دەوڵەتە، ئەم پشتبەستنە گەورەیە بە نەوت وا دەکات عێراق بەرەوڕووی هەڵاوسانی نرخی نەوتی خاوی جیهانی ببێتەوە.

ڕاووێژکارەکە دەشڵێت، بودجەی ساڵی 2024 بۆ 211 ترلیۆن دینار کە 161 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی 2023دا نزیکەی 199 ترلیۆن دینار بووە (153 ملیار دۆلار)، بۆیە کورتهێنانی پێشبینیکراو 64 ترلیۆن دیناری پاراستووە.

لە بودجەدا گریمانە کراوە کە نرخی نەوت لە ساڵی 2024دا بە 70 دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک، کە نزیکەی شەش دۆلار کەمترە لە تێکڕای نرخی ئەگەری ئەمساڵ.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی