×

2024-09-10 115 جار خوێنراوەتەوە

مستەفا حەنتووش: مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوتدا بیمە دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

توێژەر و پسپۆڕێکی لایەنی دارایی و بانکی ئاشکرایکردووە، لە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 70 دۆلار، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بیمە دەکرێت، جەختی لەوەشکردووەتەوە دابەزینی نرخی نەوت تەنها کاریگەری لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەبێت.

مستەفا حەنتووش توێژەر و پسپۆڕێکی لایەنی دارایی و بانکی لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاندووە، دابەزینی نرخی نەوت پرسێکی نوێ نییە، بەڵام زیاتر لە جارێک لە عێراق ڕوویداوە و لە نزیکەی ساڵی 2021 تا ئێستا نرخی نەوت باش بووە، دەوڵەت لە ڕێگەی حیساباتە دۆلارییەکانی، و بانکی ناوەندییەوە، یەدەگی باشیان هەیە، بۆیە هیچ کێشەیەک لە داهاتدا نییە.

دەڵێت، ئەگەر نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار یان کەمتر دابەزێت، دەوڵەت دەتوانێت لانیکەم بۆ دوو ساڵی داهاتوو مووچەی فەرمانبەران بدات، بەڵام نزمبوونەوەی نرخی نەوت دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی هەندێک پڕۆژەی وەبەرهێنان، وەک ئەوەی لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 و 202، ڕابردوودا ڕوویدا، بەڵام مەترسی لەسەر بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە عێراق داهاتی نەوتی خۆی لە چالاککردنی کەرتی تایبەت وەبەربهێنێت بۆ ئەوەی کەرتە ئابوورییە ناوخۆییەکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گواستنەوە و گەشتیاری چالاک بکات، بۆ ئەوەی پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە و هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی