×

دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم
2024-09-10 381 جار خوێنراوەتەوە

هاوپەیمانی نەسر: حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارە بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم بدۆزێتەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی هاوپەیمانی نەسر ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی هەرێم نایەوێت ڕێگەچارەیەک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم بدۆزێتەوە.

عەقیل ردینی  ئەندامی هاوپەیمانی نەسر، بە ئاژانسی مەعلومەی ڕایگەیاندووە،لایەنی کوردی ڕێگە بە سوپای عێراق نادات ناوچە داگیرکراوەکان لەدەست تورکیا ئازاد بکات، هێزەکانی هەرێمیش ئەو ڕۆڵە ناگێڕن، ئاماژەی بەوەشکردووە،حکومەتی هەرێم نایەوێت چارەسەرێک بۆ ئەم پرسی داگیرکارییەکانی تورکیا بدۆزێتەوە. 

بەوتەی ئەندامەکەی هاوپەیمانی نەسر "حکومەتی هەرێم دەستی هەیە لە دەستدرێژی تورکیا بە درێژایی 150کم بۆ ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان،ئەویش بە پێشێلکردنی هەموو ڕێککەوتنە سیاسی و ئەمنییەکان".

 ئاماژەی بەوەشکرد"بوونی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێم بەبێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکیان ئاماژەیە بۆ هاوکاریی لایەنی دەسەڵاتداری حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیاو ئەوان گڵۆپی سەوزیان بۆ تورکیا هەڵکردووە.

ناڕەزایی و بەپەرچدانەوەی هێزولایەنەسیاسییەکان دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لەکاتێکدایە لە ڕۆژی 14ی ئابی 2024 ، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی "فواد حوسێن، وەزیری بەرگری عێراق و بە بەشداری رێبەر ئەحمەد،وەزیری ناوخۆی هەرێم  سەردانی ئەنقەرەیان کرد، دوای ڕۆژێک وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵاتەکە یاداشتێکی لێکتێگەشتنی سەربازیی و ئەمنییان واژۆکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێشتر دەزگای میدیایی"ئیرادە" مەترسییەکی گەورەی داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناو خاکی هەرێم ئاشکراکرد.

دواتر لە ڕۆژی 15ی ئابی 2024 ، شاندەکەی بەغداد و ئەنقەرە لێکتێگەشتنێکی ئەمنییان واژۆکرد بەوتەی خۆیان بۆ "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"کەمەبەستی سەرەکی  لێی ئەنجامدانی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هێزەکانی قەندیل، لێکتێگەشتنەکەش لە ئەنقەرە لەلایەن سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا واژۆکرا.

لەدوای واژۆکردنی لێکتێگەشتنەکە فواد حسێن رایگەیاند: سەربازگەی بەعشیقە دەبێتە سەربازگەیەکی مەشقپێکردنی هێزه‌كانی عێراق.

فواد حسێن وتیشی: پێموابێت ئەمە یەکەم یاداشتی لێکتێگەشتنە لەنێوان هەردوو وڵات… بەگوێرەی دەستوور هەر جموجۆڵێک لە خاکی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ دژی بنەماکانی دەستوورە و ئێمەش بەرەو ئەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێین.

هاوکات هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: دڵخۆشین بەوەی لە عێراق هۆشیاری بەرامبەر بە پەکەکە زیادیکردووە، ڕاگەیاندنی پەکەکە وەک هەڕەشەی هاوبەش لەزاری فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ئێمە زۆر بەنرخە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی (CPT) ی ئەمریکی، کە لەمانگی ئابدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە 845 هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش 425 یان شەهیدبوون، زۆرترین قوربانییەکانیش بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بووە.

ڕێکخراوی سی پی تی CPT  ی ئەمەریکی ئاشکراشیکردووە، بەهۆی دروستکردنی ئەو بنکە سەربازیانەی تورکیا لەناو خاکی هەرێم جگە لەوەی چەندین هاولاتی بوونەتە قوربانی تا ئێستانزیکەی (200) گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون و دانیشتوانەکەی ئاوارەبوون زیاتر لە (600) گوندیش لەژێر هەڕەشەی چۆڵکردندان.

هەربەپێى ئامارەکانی رێکخراوى (CPT)ئەمریکی، لە ماوەى یەک مانگ 15.6.2024 تا 15.7.2024، تورکیا 381 جار هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە کە 339 هێرش بە فڕۆکەى جەنگى و 35 بۆردومان بە تۆپباران و حەوت هێرشى درۆنیش هەبووە.

بەپێى ئامارەکانى ئەو ڕێکخراوە لە، 1-1-2024 تا 1-7-2024، سوپاى تورکیا یەک هەزار و 76 هێرش و بۆردوومانى بۆسەر خاکى هەرێم ئەنجامداوە.

لە ئامارەکانداهاتووە،بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئیستا 37 هاوڵاتى بوونەتە قوربانى و کە لەنێویاندا 20 هاوڵاتى شەهید بوون و 17ى دیکەش بریندار بوون.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی