×

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیران و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق
2024-09-11 120 جار خوێنراوەتەوە

مه‌سعود پزیشكیان گه‌یشته‌ عێراق

ناوەندی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2024،مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیران گەیشتە بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشوازی لێکرا.

ئەم سەردانە یەکەم سەردانی پزیشکیانە بۆ دەرەوەی وڵات، لەو کاتەوەی بە سەرۆک کۆماری ئێران ھەڵبژێردراوە. 

بڕیاره‌ پزیشكیان له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن ھەردوو وەفدی باڵای عیراق و ئێران چەندین پرسی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی تاوتوێ دەکەن، ژمارەیەک ڕێککەوتن و لێکتێگەیشن لەنێوان هەردوو وڵات بەتایبەت ڕێکەوتنی ئەمنی نێوانیان واژۆ دەکەن.

سەردانی پزیشکیان درێژترین سەردانی سەرۆکی ئێرانە بۆ عیراق کە سێ ڕۆژ دەمێنێتەوە، دوایین سەردانی لەو شێوەیە لە 11-3-2019 ئەنجامدرا کاتێک حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئەوکاتەی ئێران سەردانی بەغداد و نەجەف و کەربەلای کرد.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی