×

2024-09-11 98 جار خوێنراوەتەوە

14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنى نوێ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکرا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆككۆماری ئێران لە بەغدا لە ڕێوڕەسمێکدا 14 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی دوولایەنەیان لە چەندین بواری جۆراوجۆر واژۆکرد.

بەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلولی 2024، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیران گەیشتە بەغداد و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشوازی لێکرا.

میدیاكان بڵاویان كردەوە هەر ئەمڕۆ دواى سەردانەکەى بۆ ئێران  بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران چەندین یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی دوولایەنە واژو كران لەوانەش:

1-یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاوكاری ڕاهێنان.

2- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری لاوان و وەرزشی عێراقی و ئێرانی.

3- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی كولتووری و هونەری و شوێنەواری عێراقی و ئێرانی.

4- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لەبواری پەروەردەدا.

5- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری میدیایی عێراق و ئێران.

6- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری پەیوەندییەكاندا.

7- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری پێشخستنی گرووپە گەشتیارییە ئاینییەكان.

8- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری ناوچە سنوورییەكانی عێراق و ئێران.

9- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری كشتوكاڵی عێراق و ئێران و سامانە سروشتییەكان.

10- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری خزمەتگوزاری پۆستەدا.

11- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری پاراستنی كۆمەڵایەتی.

12- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری ڕاهێنانی پیشەیی و تەكنیكی.

13- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری پەرەپێدانی هێزی كاری لێهاتووی عێراق و ئێرانی.

14- یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوكاری لە بواری چالاكی ژوورە بازرگانییەكانی عێراق و ئێران.

سەردانی پزیشکیان درێژترین سەردانی سەرۆکی ئێرانە بۆ عیراق کە سێ ڕۆژ دەمێنێتەوە، دوایین سەردانی لەو شێوەیە لە 11-3-2019 ئەنجامدرا کاتێک حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئەوکاتەی ئێران سەردانی بەغداد و نەجەف و کەربەلای کرد.

بڕیارە دوای تەواو بوونی دیدارەكانی مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.

  • پەرلەمانتارێک: پارتى رۆژانە زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی قاچاخەوە ڕەوانەی تورکیا دەکات

  • عێراق:هێزەكانی ئەمریكا سەرکەوتوو بوون لە شکستپێهێنانی داعش و پێویستیمان پێیان نەماوە لە وڵات بمێننەوە

  • دوو تیرۆرست لە سلێمانى دەستگیرکران

  • ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بەدانیشتنەکانى دەکاتەوە

  • پزیشکیان بەزمانی کوردی و بەبێ ناوهێنانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

  • کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەخۆشەو نایەتە عێراق

  • ئامارەکان مەترسیدارن..هۆشداری دەدرێت لەڕێژەی زۆری جیابوونەوەی هاوسەران لەعێراق

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا

  • جۆرجینا نایەمە بەغداو لە سعودیە دەمێنمەوە

سەرەکی