2024-09-27 422 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

ناوەندی هەواڵ

شەوى ڕابردوو وەزارەتى دارایی هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕوانن بەغدا تەواوکاریی مووچەى مانگى ئاب بنێرێت، بەڵام تا ئیستا وەزیرى دارایی عێراق ڕەزامەندى لەسەر ناردنى ئەو بڕە پارەیە نەداوە.

هەرچەندە ئەو شاندەی  وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کە لەبەغدا بوون و بەووتەی خۆیان هەردوو لیستى مووچەى مانگى ئاب و ئەیلوولیان ڕادەستى بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى دارایی فیدراڵ کردووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق لە کۆبوونەوەى بانکەکانى ئاسیا بووە لە ئۆزباکستان شاندەکەى هەرێمى کوردستانى نەبینیوە، بەپێی زانیارییەکانیش تا وەزیری دارایی عێراق لەسەفەرەکەی نەگەڕێتەوەو واژو لەسەرناردنی پارە نەدات مووچە دابەشناکرێت.

هەر بەگوێرەى ئەو زانیارییانە، هەردوو لیستى مووچەى مانگى ئاب و ئەیلوول و دەرئەنجامى کۆبوونەوەى بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و وەزارەتى دارایی فیدراڵ ئامادەکراوە بۆئەوەى رۆژى 29ی ئەیلول بخرێتە بەردەم تەیف سامى و بڕیارى لەسەربدات.

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان شەوى ڕابردوو ڕایگەیاند، بەغداد ڕەزامەندى لەسەر ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى ئابى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان نیشانداوە، چاوەروانن پارەکە بگاتە هەرێمى کوردستان و دەست بە دابەشکردنى مووچەبکەن.

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

سەرەکی