×

2024-09-30 132 جار خوێنراوەتەوە

عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

ناوەندی هەواڵ

وەک ئامادەکارییەک بۆ روبەروبوونەوەى هەر پێشهاتێکى لەناکاو لە ئێستادا سوپاى عێراق خراوەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

تا دێت هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان  چڕدەبێتەوە، کوشتنى حەسەن نەسروڵا، ئەمیندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنان و چەند سەرکردەیەکى ئەو حیزبە لەلایەن ئیسرائیلەوە هۆکارى سەرەکین بۆئەوەى سەرجەم هێزە ئەمنى و سەربازییەکان بخرێنە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی (وشكانی، ئاسمانی، فڕۆكه‌وانی سووپا، به‌رگری ئاسمانی) و به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان ئاماده‌ بوون، بڕیارى خستنە حاڵەتى ئامادەباشیی سوپاى عێراق دراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێى تواناى دامودەزگاکان لە دابینکردنى ئارامى و ئاسایش بۆ وڵات و رووبەرووبوونەوەى هەر ئەگەر و پێشهاتێکى لەناکاو کراوە.

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

  • سبەی ڕۆژێکی چارەنوس سازە بۆ کوردی ناوچە جێناکۆکەکان

  • عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرەکی