×

2024-09-30 142 جار خوێنراوەتەوە

سبەی ڕۆژێکی چارەنوس سازە بۆ کوردی ناوچە جێناکۆکەکان

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى شەش پرۆژە یاسا بکات،  یەکێک لە پرۆژەیاساکانیش هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی بەعسی پێشوو لەگەڵ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە پێشتر لێیان وەرگیرابوەوە

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە 1-10-2024، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ تاوتوێکردنى شەش پرۆژەیاسا کۆبێتەوە، یەكێك لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی بەعسی پێشووە.

بەپێى کارنامەى کۆبونەوەکە لە بڕگەى یەکەمى کۆبونەوەکەدا  دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو موڵکانە دەدرێت بۆ خاوەنەکانیان، کە بەهۆی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشەوە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا لێیان وەرگیراوەتەوە.

بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پاراستنی خاوەندارێتی بیروڕاو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ڕژێمی بەعسی پێشووە کەبەپێی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوی لەناوچە جێناكۆكەكان بۆ خاوەنەكانیان، هەشت بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی رژێمی بەعسی پێشوو هەڵدەوەشێنرێنەوە، كە لە نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 دەركراون بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران لە سنووری كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان.

بڕیاربوو هەفتەى ڕابردوو کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕیوەبچێت، بەڵام بەهۆى مشتومڕ و ناکۆکیی زۆری لەنێوان پێکهاتەکاندا لەسەر ئەو پرۆژە و کارنامەیەى ددانرابوو کۆبوونەوەکە دواخرا.

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

  • سبەی ڕۆژێکی چارەنوس سازە بۆ کوردی ناوچە جێناکۆکەکان

  • عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرەکی