پەرلەمانی کوردستان
2024-10-30
308 جار خوێنراوەتەوە
خولى سێیهم زۆرترین ژن چوونەته پهرلهمان؛ كهمكردنهوهى كورسییەکان زیانى به ژنان گهیاند
ناوەندی هەواڵ
كهمكردنهوهى ژمارهى كورسییهكانى پهرلهمانى كوردستان له 111 كورسییهوه بۆ 100 كورسى بهپلهى یهكهم زیانى به ژنان گهیاندووه، بهراورد به ههڵبژاردنى خولى پێنجهمى پهرلهمانى كوردستان، له خولى شهشهمدا ژمارهیان كهمیكردووه، خولی سێیەمیش زۆرترین ژن چوونەتە پەرلەمان.
ڕۆژی 21-02-2024، دادگای فیدراڵی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسی بۆ 100 کورسی کەم کردەوە کورسیی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە.
لە ساڵی 1992ەوە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یەکەمین خولی پێکهێناوە و ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش هەڵبژاردن بۆ پێکهێنانی خولی شەشەم بەڕێوەچوو، کە بەپێی یاسای کۆتا دەبێت ڕێژەی ژنان 30٪ کەمتر نەبێت.
ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، کە ژنان جارێکی دیکە بە یاسای کۆتا دەچنەوە پەرلەمان و ژمارەیان 30٪ تێپەڕ ناکات.
بەپێی مادەی (22- 1)ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ـی ساڵی 1992ـی هەمووارکراو، نابێت ژمارەی ئەندامانی ژن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (30٪) کەمتر بێت.
یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ساڵی 1992 بەڕێوەچوو، کە شەش پەرلەمانتاری ژن چوونە پەرلەمان.
لە خولی دووەمدا ڕێژەکە بەرزبووەوە بۆ 29 پهرلهمانتارى ژن.
خولی سێیەم، بەرزترین ئاستی بەشداریی ژنان بووە، لەو خولەدا 40 پهرلهمانتارى ژن ههبوون.
لە خولی چوارەمدا ڕێژەکە بۆ 33 پەرلەمانتاری ژن دابەزیوە.
خولی پێنجەمیش 34 ژن بوون بە ئەندام پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لەم خولەدا ڕێژەی ژنان دادەبەزێت بۆ 31 ژن، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، کە بەلابردنی 11 کورسیی کۆتاکان ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێم لە 111ەوە بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە.
|