×

2024-11-04 159 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا قەییوم دادەنێت و ڕێگە بە خۆپیشاندانیش نادات

ناوەندی هەواڵ

لە بەشێك لە شارەكانی باكوری كوردستان دژی دانانی قەیووم لە بری سەرۆك شارەوانییەكان خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێكردووە، پۆلیسی توركیا تائێستا نزیكەی 70 كەسی دەستگیركردووە و تۆمەتی جیاجیای خستوونەتەپاڵ.

دوای دانانی قەییوم لەجێی سەرۆكی شارەوانیی جۆڵەمێرگ، و هەفتەی ڕابردوو قەییوم لە جێی تاكە سەرۆك شارەوانییە كوردەكەی ئیستانبوڵ دانرا، هەروەها دوای دانانی قەییوم لە جێی سەرۆكی شارەوانیی ئەسەنیورت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ قەییووم بوو بۆ شارەوانییەكانی گەورەشاری مێردین، ئێله (باتمان) و خەلفەتی دانران.

دانانی قەییوم لە جێی ئەو سەرۆك شارەوانییانە كە سەرجەمیان كوردن، جارێكی دیكە خوێ دەكەنەوە بە برینەكانی گەلی كورددا كە لە دامەزراندنی كۆماری توركیاوە تائێستا بە خراپترین شێوە پەراوێز خراون و هیچ مافێكیان پێ ڕەوا نابینرێت.

دوای ئەوەی سەرۆكی شارەوانی ئێلە لەلایەن پۆلیسی توركیاوە دەستگیركرا، دانیشتوانی شارەكە لەسەر داوای دەم پارتی ڕژانە سەرشەقامەكان و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد، پۆلیس بە گوللەی پلاستیكی هێرشی كردەسەر خۆپیشاندەران.

لەناو خۆپیشاندانەكەدا ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئامادەبوون، پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران جگە لە گوللەی پلاستیكی دەستیكرد بە دەستگیركردنی بەشێكیان، بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا و باكوری كوردستان 60 كەس لە ئیلە دەستگیركراون.

لە شاری مێرسین بۆ ئەوەی دژی لابردنی سەرۆك شارەوانییەكانی دەم پارتی خۆپیشاندان نەكرێت پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر ماڵی چەند چالاكوانێكی سەر بەو پارتە و شەش كەسی دەستگیركرد تۆمەتی ئەوەشیان دراوەتەپاڵ كە پروپاگەندەیان بۆ "ڕێكخستنی تیرۆر" كردووە.

خەلفەتێ یەكێكی دیكەیە لەو شارانەی باكوری كوردستان كە سەرۆك شارەوانییەكەی دەستگیركراوە و لەجێگەی قەییووم دانراوە، ئەمرۆ هەزاران كەس ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد، پۆلیسی توركیا بە زۆر هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی دا و گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێنا.

لە شارۆچكەكانی سەرهەد و ناوچەی جزیرەش بە هەزاران كەس دژی دانانی قەییووم خۆپیشاندانیان كرد و چوونە بەردەم بارەگای دەم پارتی وەك پشتگیرییەك بۆ ئەو پارتە.

پێشتریش لە شارەكانی ئیدیر، ئاگری، جولەمێرگ، مووش، شرناخ، ئامەد، دێرسیم، چەولیك، ریها، خۆپیشاندانی بەرفراوان لەدژی دانانی قەیووم لەجێگەی سەرۆك شارەوانیەكانی دەم پارتی بەڕێوەچوو.

  • ئه‌و پیاوه‌ كێیه‌ كه‌ كۆریاى باكور ناردوویه‌تیه‌ ئۆكرانیا بۆ فه‌رمانده‌یى سه‌ربازه‌كانى؟

  • مێژووی سەرژمێری گشتیی لە عێراق بە داتا

  • سبەینێ قۆناغی سێیەم و تەواوکاریی سەرژمێری بەرێوەدەچێت

  • توركیا له‌ ڕێگه‌ى دیواره‌وه‌ باكور له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان لێك داده‌بڕێت

  • چیرۆكی ئایدن و ڕۆژین؛ ئەو دوو ئێزدیەی لە ڕێگەی فەیسبووكەوە یەكیان دۆزییەوە

  • پێنج ڕووداوی گرنگ لە مێژووی سلێمانی

  • هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی 10 بۆچی ئاڵۆز و درێژخایەن دەبێت؟

  • توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته‌ هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە

  • بۆچی بنكەی هەریر فراوان دەكات؟ گومان لە كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق و سوریا دروستدەبێت

سەرەکی