2024-11-14
313 جار خوێنراوەتەوە
كوردانی ڕۆژئاوا: بۆ گفتوگۆ ئامادەین
ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوای ڕۆڵگێڕانی وڵاتانی عەرەبی لە چارەسەری كێشەكانی سوریا دەكەن، لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانەی ناوچەكەی گرتووەتەوە و ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەست بە گفتوگۆ بكەن.
لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، ئەنجومەنی سوریای دیموكرات كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەبرد لە كۆبوونەوەكەدا لەیلا قارەمان هاوسەرۆكی ئەنجومەنەكە و نوێنەری حزب و پێكهاتەكانی ژێردەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئامادەبوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لەیلا قارەمان هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات جەختی لە گرنگی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی ناوخۆیی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كردەوە.
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات باسی لەوەكرد "دەرگای گفتوگۆمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكانی سوریا كراوەیە، ئەویش لەسەر بنەمای ناسنامەی نیشتمانی سوریا و خۆبەڕێوەبەری و گفتوگۆی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن".
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی ئەستانە، لەیلا قارەمان وتی "ئەو كۆبوونەوەیە ئەوەی سورییەكان دەیانەوێت بەدیناهێنێت، بەڵكو كار بۆ پاراستنی بەرژەوەندی چەند لایەنێك لەسەر حسابی گەلی سوریا دەكات".
ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوای ڕۆڵگێرانی وڵاتانی عەرەبی لە چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا كرد تا بەدووری بگرن لە جەنگی هەرێمیی، جەختیشیكردەوە "ئەو دۆخەی ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕێت هەستیارە و گۆڕانكاری گرنگ ڕوودەدات".
لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی لە ئەنجومەنەكە بەڕێوەچوو، جەخت لە ئامادەیی لایەنەكان كرایەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی ئەگەری هەیە لە ناوچەكەدا ڕووبدەن.
وەك لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ئاماژەی پێكراوە، لایەنەكان تێگەیشتنیان هەبووە بۆ رۆڵگێڕانی وڵاتانی عەرەبی لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ كێشەكانی سوریا لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری "2254" ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
-
بۆ چارەسەرى موچە؛ كورد گرەو لەسەر گۆچانى ئەمریكا دەكات
|
-
دادگای باڵای فیدڕاڵی ڕوونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه
|
-
بۆ لەمەودوا ڤیزاى ئەمریكا بە پلانى پێشوەختە دەدرێت
|
-
تاقیکردنەوە گشتییەکانی بەكالۆریا دەستیانپێکرد
|
-
زمانى كوردى دەبێت بە بەشێك لە پەخشى تەلەفزیۆنى فەرمیى سوریا
|
-
ئەمڕۆ عامرى بۆ پرسى موچە دەگاتە هەرێم
|
-
ئەو منداڵەى لە هەولێر سەگ پەلامارى دا گیانى لەدەستدا
|
-
بەلاغى کۆبونەوەکەى پیرمام بڵاوکرایەوە
|
-
مهسرور بهرزانی ئهندازیاری كێشهكان
|
|
|