2024-12-01 702 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتی و حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی ئامادەباشیی تەواوی ڕاگەیاند و داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی "دژایەتییەکانی تورکیا" ئامادەبکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە بانگەوازێکدا چەکهەڵگرتنی گشتی ڕاگەیاند و دەڵێت” تورکیا ڕێنمایی گرووپە چەکدارەکان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کورد".

لە بانگەوازێکدا ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانی سووریا نوێنەرایەتی درێژەپێدانی ئەو پلانەیە کە تورکیا لە ڕێگەی داعشەوە نەیتوانی بەدەستی بهێنێت، ئامانجیشی داگیرکردنی سووریا و دابەشکردنی خاکەکەیەتی و هیچ هیوایەک نەهێڵێت.

بەڕێوەبەری خۆسەر لەڕاگەیەندراوەکەیدادەڵێت،لە هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان لە ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەین کە درک بەوە بکەن کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم دەستدرێژییە نەهێشتنی هیوای سوورییەکانە بۆ ئەوەی بە ئازادی و کەرامەتەوە بژین، بۆ بە ئامانجگرتنی پرۆژەی دیموکراتی خۆسەر، و هەوڵدان بۆ لکاندنی ناوچەکان بە تورکیاوە.

لە بانگەوازەکەدا ئیدارەی خۆسەر داوایەک لەسەرجەم پێکهاتەکان دەکات و دەڵێت"ئێمەی عەرەب، کورد، سریانی، ئاشووری و تورکمان، پێویستە دەست لەناودەست یەکبگرین و یەکڕیزیی خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە ئاشکرایە بەهێزتر بکەین، هەروەها داوا لە گەنج و ژنەکانمان دەکەین کە لە دەوری هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆببنەوە.
قۆناغی چەک هەڵگرتنی گشتی ڕادەگەیەنین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە ئامادەباشیدا بن.

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

سەرەکی