×

2024-12-15 81 جار خوێنراوەتەوە

دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە لیستی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاودەكرێتەوە و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە، مووچەی مانگەکانی دیكەش بە دابەش دەکرێت.

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە ڕۆژی سێشەممەوە 17ى 12 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت.

ڕاگەیەندراوەی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەكاتێكدایە، تا ئێستا  جگە لەمووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ نادیارە وهیچ وادەیەكیش نیە بۆ دابەشكردنی لە كاتێكدا ساڵی 2024 چەند ڕۆژێکی ماوە.

دوایین جار كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ كرا، ڕۆژی 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 بوو كه‌ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دابه‌شكرا.

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی