2025-01-16 139 جار خوێنراوەتەوە

حەماس و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەست لێدوانی دژ بەیەک دەدەن

ناوەندی هەواڵ

دوای 15 مانگ شەڕ  لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس شەوی چوار شەممە15ی 1ی 2025 ئاگربەست لە غەززە بە نێوەندگیری میسر و قەتەڕ و ئەمریکا ڕاگەیێنرا.

هەرچەندە تا ئێستا ڕێککەوتنەکە نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە بەڵام دواى ئاگربەستەکەش ئیسرائیل حەماسى بە پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنەکە تۆمەتبارکرد،  حەماسیش وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیرائیلی ڕەتکردەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بزوتنەوەی حەماس تۆمەتبار دەكات بە پابەندنەبون بە رێككەوتنی ئاگربەست و حەماسیش رەتیدەكاتەوە.

"بنیامین ناتانیاهۆ "سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت،  بزوتنەوەی حەماس پاشگەزبوەتەوە لە پابەندبون بە هەندێك وردەكاری ڕێككەوتنی ئاگربەست، داواشیكردووە نێوەندگیرەكان بە تەواوی دڵنیایان بكەنەوە لەوەی كە حەماس سەرجەم خاڵەكانی ڕێككەوتنەكەی پەسەندكردوە.

لە بەرامبەریشدا بزوتنەوەی حەماس تۆمەتەكانی "ناتانیاهۆ"ی سەبارەت بە پابەندنەبونی بە ڕێككەوتنەكە ڕەتكردووەتەوە.

"سامی ئەبو زەهری" سەركردە لە بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، بزوتنەکەیان پابەندە بە ڕێككەوتنەكەوە و وتەكانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوباریەوە هیچ بنەمایەكی نییە.

سەرکردەکەی حەمانس داوا لە ئیدارەی ئەمریكا دەکات ئیسرائیل ناچار بكات بە پابەندبوون بە ئاگربەستەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستی غەززەوە، ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی كەرتی غەززەی بۆردومان كردوە.

بەرگری شارستانی فەلەستین ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 20 یان منداڵن.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی فرانس پرێسیش ئاشكرایكردوە ، لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوودا لە غەززە 81 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

  • پرسی سەرەکییان غەززە دەبێت، ترەمپ و ناتانیاهۆ کۆدەبنەوە

  • لە دوێنێوە 300 هەزار کەس لە باکووری غەززە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

  • بەلەمێكی كۆچبەران ژێرئاوكەوت؛ دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • لەڕێگەی میسر و ئوردنەوە؛ ترەمپ داوای پاكتاوكردنی غەززە دەكات

سەرەکی