2025-01-18 510 جار خوێنراوەتەوە

​ ئیسلامییەكان پشتیوانی توركیا دەكەن كە سوێندەكەی ناوی خوای تێدا نییە

ناوەندی هەواڵ

ئیسلامییەكان لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە دەوڵەتی توركیا دەكەن، ئەمەش چەند ساڵێكە بە ئاشكرا دەكەن، بەمدواییەش بەهۆی گۆڕانكارییەكانی سوریاوە زیاتر دەركەوت.

پشتیوانی ئیسلامییەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، سوێندی فەرمی بەپێی دەستوری توركیا كە لە ماددەی 103 دا هاتووە بە ناوی خوا دەستپێناكات و سوێند بە شەرەف دەخوات، لەبەرامبەردا گرێبەستی كۆمەڵایەتی رۆژئاوای كوردستان سوێند بە خودا دەخوات.

سوێندی یاسایی توركیا بەمشێوەیەیە

سوێندی فەرمی لە دەستوری توركیا

مادە 103

لە بەردەم گەلی گەورەی توركیا و مێژووماندا سوێن دەخۆم بە شەرەفم و دەستپاكیم، كە كار بكەم بۆ گەورەیی و پاراستنی دەوڵەتی توركیا، وە دەڵێم دەسەڵاتی باڵا بۆ گەلمانە، وە پابەند دەبم بەدەستور و بنەماكانی دیموكراسییەت و لەسەر ئەو ڕێبازە دەبم كە لە ئەتاتوركەوە بۆمان بە جێ ماوە، هەروەها پابەندی بنەماكانی عیلمانی دەبم و هەوڵدانم بۆ دابینكردنی مافی تاكەكانمان و پاراستنی ئومەی توركییە.

بەڵام سوێندی فەرمی لە گرێبەستی  ڕۆژئاوای كوردستان بەمشێوەیەیە

كە لە ماددەی 10 دا هاتووە:

سوێند بێت بە خودای گەورە، وە بەڵێن بێت بە شەهیدەكانمان، پابەندی گرێبەستی كۆمەڵایەتی و ماددەكانی دەبم و پارێزگاری دەكەم لە مافە دیموكراتیەكانی گەلان و بنەما بەرزەكانی شەهیدان، هەروەها پارێزگاری دەكەم لە ئازادی و سەلامەتی و ئارامی ناوچەكانی كیانی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ناوچەكانی كۆماری سوریای دیموكراتی، وە كار دەكەم لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێكی ئارام و ئازاد و دابینكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای گەلێكی دیموكراتی.

ئێستا پرسیارەكە ئەوەیە ئایا بۆچی ئیسلامییەكان پشتیوانی لە دەوڵەتێك دەكەن كە لە سوێندەكەیدا ناوی خودا ناهێنرێت، بەڵام پشتیوانی لە رۆژئاوای كوردستان ناكات لەكاتێكدا سوێندەكەی بە ناوی خودا دەستپێدەكات.

 

 

  • سیاسەتی ترەمپ بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چی دەبێت؟

  • ئایا داواكەی شاسوار عەبدولواحید یاساییە؟

  • بەغداد مەرجی نوێی هەیە

  • ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماس دەچێتە ڕۆژی دووەم

  • "پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانیان گفتوگۆى هه‌سه‌ده‌ و ئیداره‌ى نوێى سوریا به‌ نه‌رمى به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

  • مه‌زڵوم عه‌بدى: نه‌ چه‌ك داده‌نێین نه‌ خۆمان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌

  • شه‌ڕ چۆن سه‌ریهه‌ڵدا و ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست چۆنه‌؟

  • لیژنەی دارایی: پێویسته‌ هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ بكات

  • ​ ئیسلامییەكان پشتیوانی توركیا دەكەن كە سوێندەكەی ناوی خوای تێدا نییە

سەرەکی