دیمەنی غەززە
2025-01-19
237 جار خوێنراوەتەوە
شه‌ڕ چۆن سه‌ریهه‌ڵدا و ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست چۆنه؟
ناوەندی هەواڵ
بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس جه‌خت ده‌كاته‌وه دره‌نگ كه‌وتنى راده‌ستكردنى لیستى زیندانییه‌كان بۆ هۆكارى ته‌كنیكى ده‌گێڕێته‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل فه‌رمانى به سوپا كردووه ئاگربه‌ست جێبه‌جێ نه‌كه‌ن تا ئه‌وكاته‌ى حه‌ماس لیستى بارمته‌كانیان ڕاده‌ست ده‌كات كه بڕیاره ئازادیان بكات.
دانیاڵ هاگارى، وته‌بێژ به‌ناوى سوپاى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنى بریارى ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه كه بڕیاربوو كاتژمێر نۆ بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هۆى ڕاده‌ستنه‌كردنى لیستى ناوى ئه‌و بارمتانه‌ى له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئازاد ده‌كرێن دواده‌كه‌وێت.
پێش ده‌ستپێكردنى ئاگربه‌ستى غه‌ززه نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند:بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ فه‌رمانى كردووه ده‌ست به ئاگربه‌ست نه‌كه‌ن له غه‌ززه تا بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ناوى بارمته‌كانیان راده‌ست ده‌كات كه به‌ڵێنى داوه ئازادیان بكات".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس جه‌ختیكرده‌وه دواكه‌وتنى راده‌ستكردنى ناوى زیندانییه‌كان هۆكارى ته‌كنیكی و مه‌یدانییه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌ماس بۆ عه‌ره‌بیه، له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا حه‌ماس ناوى ئه‌و بارمتانه راده‌گه‌یه‌نێت كه ئازادیان ده‌كات.
ئاگربه‌سته‌كه چۆنه؟
له قۆناغى یه‌كه‌مى ئاگربه‌ستدا كه ئه‌مرۆ ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، حه‌ماس بریاریداوه 33 بارمته‌ى ئیسرائیل ئازاد بكات، له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل بریارى داوه 1890 زیندانى فه‌ڵه‌ستینى ئازاد بكات، ئه‌مه‌ش به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسر.
له رۆژى یه‌كه‌مى ئاگربه‌سته‌كه‌دا حه‌ماس سێ بارمته‌ى ئیسرائیلى ئازاد ده‌كات، له رۆژى حه‌وته‌مى ئاگربه‌ستیشدا سێ بارمته‌ى دیكه ئازاد ده‌كات.
له رۆژى 14 هه‌مینى ئاگربه‌ستدا چوار بارمته‌ى ئیسرائیلى ئازاد ده‌كرێن، له رۆژى 21 میشدا سێ بارمته‌ى دیكه ئازاد ده‌كات، هه‌روه‌ها له رۆژانى 28 و 35 ى ئاگربه‌سته‌كه‌دا سێ بارمته‌ى دیكه ئازاد ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل لیستى ناوى 700 زیندانى فه‌ڵه‌ستینى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له قۆناغى یه‌كه‌مى ئاگربه‌ستدا ئازادیان ده‌كات به‌پێى خاڵه‌كانى ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست.
دوێنێ شه‌ممه 18-1-2025 وه‌زاره‌تى دادى ئیسرائیل ناوى 737 زیندانى فه‌ڵه‌ستینى بڵاوكرده‌وه كه ئازاد كردن به‌پێى ئاگربه‌سته‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڵام به‌وته‌ى وه‌زاره‌تى دادى ئیسرائیل ئه‌و زیندانیه فه‌ڵه‌ستینیانه كاتژمێر چوارى پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ئازاد ده‌كرێن.
ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئازاد ده‌كرێن، به‌شێكى زۆریان ئه‌ندامانى هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و جیهادى ئیسلامین، به‌شێكیشیان ئه‌ندامى بزوتنه‌وه‌ى فه‌تحى فه‌ڵه‌ستینین، به‌شێكى زۆریان سزاى زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
هێرشی حه‌ماس
به‌یانى رۆژى شه‌مه حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌مى 2023 بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس نزیكه‌ى چوار هه‌زار و 300 موشه‌كى ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد، دواتریش نزیكه‌ى 2500 چه‌كدارى حه‌ماس له سنورى غه‌ززه‌وه دزه‌یان كرده ناو ئیسرائیل، زۆربه‌ى چه‌كداره‌كان ماتۆڕسكیل و پاراگلایده‌ریان به‌كارهێنا و له ناوچه‌ى سه‌دیروتى ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كى سوپاى ئیسرائیلیان كۆنترۆڵكرد، دواتریش چوونه ناوچه‌ى نه‌تیفۆت.
چه‌كدارانى حه‌ماس له سێ چارۆچكه‌ى ئیسرائیل ژماره‌یه‌كى زۆر ئیسرائیلیان به بارمته‌گرت كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت 250 كه‌س بووبێتن، له‌كاتى هێرشه‌كه‌دا 1400 ئیسرائیلییان به سه‌رباز و سڤیله‌وه كوشت، ته‌نها له ئاهه‌نگێكى میوزیكدا 260 كه‌سیان كوشت، ئێستاش له كۆى ئه‌و ئیسرائیلیانه‌ى حه‌ماس به بارمته‌ى گرتن ته‌نها 98 كه‌سیان زیندوون.
هێرشى پێچه‌وانه‌ى ئیسرائیل
رۆژى دواتر سوپاى ئیسرائیل هێرشى پێچه‌وانه‌ى بۆسه‌ر حه‌ماس و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى سێ شارۆچكه‌ى ئیسرائیلى ده‌ستپێكرد و ده‌ستبه‌جێ بۆردومانى غه‌ززه‌شى ده‌ستپێكرد، دواى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و سێ شارۆچكه‌یه هێرشى چڕى بۆسه‌ر غه‌ززه ده‌ستپێكرد و تا ئه‌مرۆ كه ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندراوه زیاتر له 44 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینى كوژراون كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن زیاتر له 90 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینیش برینداربوون و 10 هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
|