4   کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە فڕۆکەیەکى دیکەى تورکیاى خستەخوارەوە

هێزەكانی سووریاى دیموكرات هەسەدە رایگەیاند، لە بەنداوی تشرین فڕۆكەیەكی دیکەى بێفڕۆكەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هێزەكانی سووریاى دیموكرات هەسەدە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەنداوی تشرین فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان خستەخوارەوە، لە گرتەیەكی پێش خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەدا دەركەوتووە، ئەو فڕۆکەیە بەشداریی لە هێرشەكانی سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، فڕۆکەکە جۆری بایرەقداری بووە، پێ خستنەخوارەوەشى گرتیەکى ئەوفڕۆکەیە تۆمارکراوە و تیایدا دەرکەوتووە، بنكە و بارەگا و زریپۆش و چەكی قورس و هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بەشدارییان لە هێرشەكانی سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووە.

ئەوە یەکەم جار نییە هەسەدە فڕۆکەى تورکیا بخاتە خوارەوە و تا ئێستاش بەهۆى هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەیرەقدارەوە زیاتر لە بیست هاوڵاتی لە بەنداوی تشرین شەهید بوون  زیاتر لە 120  هاوڵاتی دیكە برینداربوون.

 

  • ڕەوەندی كوردی لە بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

  • هەسەدە فڕۆکەیەکى دیکەى تورکیاى خستەخوارەوە

  • دۆناڵد ترەمپ: لە نزیکترین کاتدا چاوم بە پوتین دەکەوێت

  • تەنها لە یەك مانگدا 13 ڕۆژنامەنوسی كورد لە توركیا زیندانی كراون

  • لەبەرامبەردا هەژارەكان زیاتردەبن

  • دۆناڵد ترەمپ 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا

  • پزیشکێکی عێراقی لە غەززە بە نەشتەرگەری قۆڵی بۆ منداڵێک چاندەوە

  • چەكدارێك دوو دادوەری ئێران دەكوژێت و پاشانیش خۆی دەكوژێت

  • مەزڵوم عەبدی بۆچی سەردانی ئەمریكا ناكات؟

سەرەکی