2025-05-31 146 جار خوێنراوەتەوە

مەشعان جبورى: کشانەوەی کورد لەپرۆسەی سیاسی سەقامگیریی لەعێراق ناهێڵێت

مەشعان جبوری کەسایەتی سیاسی عێراق رایگەیاند، کشانەوەى کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق تەنها ئامادەنەبون نییە لەپرۆسەکە، بەڵکو ڕوخانی بەشێکی شەرعییەتی نیشتمانییە، زۆر زەحمەتە عێراق بتوانێت بەرپرسیارێتی کاردانەوەکانی ئەو بڕیارەی کورد بگرێتە ئەستۆ.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس مەشعان جبوری کەسایەتی سیاسی عێراق لە پەیامێکدا دەڵێت، کشانەوەی کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق ڕوداوێک نابێت بەئاسانی تێپەڕبێت، بەڵکو بومەلەرزەیەکەو سەقامگیریی لەعێراق ناهێڵێت، چونکە کورد بەشداریی سەرەکی ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام بون، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای نێودەوڵەتی بەڕوی ئۆپۆزسیۆن.

دەشڵێت، هیچ جێگرەوەیەک بۆ گفتوگۆو دیالۆگ نییە.

پەیامەکەى جبورى لە کاتێکدایە لە ئێستادا  کۆبونەوەی پارت ‌و لایەن ‌و هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەپیرمام لەپێناو وەرگرتنی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بەغداو پێشێلکردنی دەستور بەڕێوەدەچێت.

 

  • موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

  • عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە

  • حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە

  • ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

  • ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

  • پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

  • عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

  • عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج

  • ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە

سەرەکی