2025-06-03 93 جار خوێنراوەتەوە

ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە بڵاوكراوەیەك دا رونیكردەوە، بەراورد بە ژمارەى دانیشتوانى عێراق؛ توشبون بە ئایدز سنوردارەو وەزارەتەكەشمان رێكارى پێویست بۆ بەرگرتن لەو نەخۆشییە دەگرێتەبەر.

هاوكات، سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى ناوخۆ ئاشكرایكرد؛ رێكار و پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان له‌نێو كه‌سانی بیانی ده‌ستپێكردوه و‌ حاڵه‌تی ئایدز له‌ عێراق له‌ چەند ناوچەیەكى كەم دا هەبوەو خۆشبەختانە جێگەى مەترسى نییە.

وتەبێژى وەزارەتەكە ئەوەشى خستەڕو؛ كە وەزارەتەكەیان پشت به‌ رۆڵی راگه‌یاندن ده‌به‌ستێت له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ و هۆشیاریی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ و شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ و خۆپاراستن لێى.

سه‌یف به‌در لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئاماژەى بەوەشدا كە میكانیزمێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشته‌جێبون و پاسپۆرتی سه‌ر بە وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ عێراق هه‌یه‌، چ بۆ كار یان گه‌شتوگوزار، ده‌بێت پشكنینیان بۆ بكه‌ن له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دیاریكردوه‌.

 

  • موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

  • عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە

  • حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە

  • ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

  • ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

  • پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

  • عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

  • عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج

  • ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە

سەرەکی