2025-06-03 109 جار خوێنراوەتەوە

پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

 

باڵیۆزى عێراق لە تاران لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن ئاشكرایكرد؛ ژمارەیەك گرێبەستى گەورە لە بوارى وزەدا بۆ لایەنى ئێرانى پێشنیاركراون كە مەبەست لێیان وەبەرهێنانە لەبوارى وزە و نوێبونەوەى ئەو كەرتە.

 

ناسر عەبدولحوسێن، لە درێژەى لێدوانەكەیدا رایگەیاند، ئەو گرێبەستانەی پێشكەش بە كۆمپانیاكانی ئێران كراون، بەهای 70 ملیار دۆلارى ئەمریكى هەیە و  لەمەودوا ئاسانكاریی زیاتر بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان لە عێراق دەكرێت.

 

لەلایەكى ترەوە، ئەمریكا چەندینجار بە فەرمی لایەنى عێراقیی ئاگاداركردۆتەوە كە پەیوەندى ئابوری لەگەڵ ئێران كۆتایى پێبهێنن، ئەگەرنا سزاى دارایى دەدرێن.

 

هەر پەیوەست بە سزاكانى ئەمریكاوە، دوێنێ وەزارەتی كارەبای عێراق لە رونكردنەوەیەك دا ئەوەى خستەڕو؛ كە بەهۆی كۆتاییهێنان بەكڕینی غازی ئێرانی؛ 500 مێگاوات كارەبایان لەدەستداوە.

 

 

  • موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

  • عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە

  • حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە

  • ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

  • ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

  • پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

  • عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

  • عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج

  • ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە

سەرەکی