2025-06-03 118 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

 

بڕیاروایە ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران كارا بكات. 

 

 لەمبارەیەوە كۆمیسیۆن لیژنەیەكى بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان پێكهێناوەو ئێوارەى ئەمڕۆش پاش كارابونى لینكەكە، فەرمانبەران و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن. 

 

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە؛ دەبێت ئەو كەسەی داواكاری پێشكەشدەكات، لانیكەم بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت، و نابێت لە رابردودا لەلایەن كۆمیسیۆنەوە هیچ سزایەك درابێت.

بڕیارە 11ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

  • موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

  • عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە

  • حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە

  • ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

  • ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

  • پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

  • عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

  • عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج

  • ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە

سەرەکی