2025-06-03 128 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

 

وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبونى عێراق لە زارى وتەبێژەكەیانەوە ئاشكرایكرد، سەرقاڵى چەند هەنگاوێكى ستراتیژین بۆ جێبەجێكردنى پرۆژەى پایتەختێكى ئیداریى نوێ.

نەبیل سەفار وتەبێژى وەزارەتى ناوبراو لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا رایگەیاند، بیرۆكەى دامەزراندنى پایتەختێكى ئیدارى نوێ پێشتر خراوەتە بەرباس؛ بەڵام پێویستى بە بڕە پارەیەكى زۆرو بودجەیەكى گەورە هەیە، ئەمە سەرەڕاى كێشانى وێنەو نەخشەو سیاسەتى كاركردن بۆ ماوەیەكى دورمەودا، بەڵام لە ئێستا حكومەت كارى لەسەردەكات و پرۆژەیەكى پڕ بایەخە.

سەفار ئەوەشى رونكردەوە كە بیرۆكەى سەرەتاى پرۆژەكە روەو سیتییەكانى دەرەوەى بەغدا پلانى بۆ داڕێژرا؛ بە تایبەت شارى نەهرەوان، دواتر بڕیاردرا چەندین  سیتى و كۆمەڵگەى نیشتەجێبون دروستبكرێت، ئەوەش بەهۆى زیادبونى لە رادەبەدەرى دانیشتوانى شارى بەغداى پایتەخت.

وتەبێژى وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبونى عێراق ئەوەشى خستەڕو؛ كە پرۆژەكە هەلى كار بۆ هەزاران كرێكارى ناوخۆیى دەڕەخسێنێت و ماستەرپلانى بەغداد دەگۆڕێت.

  • موچه‌ی هه‌ریم، ئه‌ندامان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌دات به‌گژ یه‌كدا

  • عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە

  • حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە

  • ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات

  • ته‌ندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن

  • پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە

  • عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ

  • عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج

  • ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە

سەرەکی