2025-06-05
143 جار خوێنراوەتەوە
موچهی ههریم، ئهندامان و سهرۆكایهتی پهرلهمان دهدات بهگژ یهكدا
ناوهندی ههواڵ
کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی شارەکانی ناوەڕاست و باشوور، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەیان لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ھەیە لەبارەی پشتگیریکردنیان لە بەردەوامیدان بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ئەو ئەندام پەرلەمانانە، ھەڕەشە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و بەڵێنی تۆمارکردنی سکاڵایی یاسایی دەکەن لەسەریان.
نیوەشەوی پێنجشەممە، (5ی حوزەیرانی 2025) ئەو گروپە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا دەڵێن: ئەو بەیاننامەیەی بەناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقەوە دەرچووە، بەرجەستەی ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی گەل ناکات، ھەروەک لایەنگری لایەنێکی کێشەکەی پێوە دیارە، ئەمەش خیانەتکردنە لەو ئەمانەتەی پێیان سێپردراوە، بۆیە لەبەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵیدا دەیاندەین بە دادگا، لەبەر شکاندنی سوێندەکانیان و لەبەر خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتیان".
ھەروەھا ئەو گروپە لە نوێنەرانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاست، بەرپرسیارێتی کەمتەرخەمیکردن لە ئەرکی چاودێری و یاساداڕشتن لەبەرامبەر ئەو پێشلکاریانەی کە دەسەڵاتدارانی ناشەرعی ھەرێم دەیکەن، ھەروەھا ڕێگرێ نەکردن لێیان و چارهسهرنهكردنی كێشهكه لە ڕێگەی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراقهوه.
ئەو گروپە، بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە چاوپۆشیکردن لە قاچاخچێتی سیستەماتیکی نەوت و موشتەقاتەکانی دەزانن، ئەمە سەرەڕای بوونی بڕیاری دادگای پاریس و دادگای فیدڕاڵی لهبارهیهوه.
پێیان وایە بەیاننامەکە ھیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ کارە نایاساییەکانی حکومەتی ھەرێم لە دەستبەسەرداگرتنی سامانی گەل و ڕادەستنەکردنی بە خەزێنەی گشتی، بەڵکو ھەتا ڕادەستنەکردنی بە خەزێنەی ھەرێم، بەڵکو دانانی لە حسابی "کەسی" لە دەرەوەی عێراق.
ئەو ئەندام پەرلەمانانه دەڵێن: حکومەتی عێراق، یاساکانی لە قازانجی ھەرێم پێشێلکردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی ھەرێم پێشێلکاری دەکات و ئەو کارەساتەی ناوەتەوە، بەتایبەت لە تەوتین نەکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بانکە حکومییەکاندا، و مانەوەی لەژێر دەستی پارتی دیموکراتی كوردستان.
دوپاتیدەکەنەوە کە، پارتی لەبری ئەوەی بێت و لەڕێگەی وەڵامدانەوەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بە زمانی ژمارەکان، کێشەکە وەک کێشەیەکی ھونەری و ژمێریاری و یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکات، ھاتووە خەریکی موھاتەراتی سیاسی و حزبییە بۆ شاردنەوەی دزییەکانیان و شکستیان لە چارەسەرکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
پەرلەمانتارە ناڕازییەکان لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، جەخت لە بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەنەوە لە پاراستنی مافەکان و سامانی نیشتمانی و گەلی دانبەخۆداگرتووی ھەرێمی کوردستان، داواش لە حکومەتی ھەرێمی "ناشەرعی و ماوە بەسەرچوو دەکەن" -وەک خۆیان دەڵێن- کە کابینەی نوێ پێکبھێنرێت، چونکە وا ساڵێک بەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن تێدەپەڕێت. ههروهك داوای لێ دەکەن پابەندبێت بە دەستوور و یاسا فیدڕاڵییەکانەوە کە سامانی نیشتمانی ڕێکدەخات.
دوێنی چوارشەممە (4ی حوزەیرانی 2025) سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، بەیاننامەیەکی دەرکرد و دژایەتی خۆی بۆ بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی بڕینی موچەی موچەخۆرانی کوردستان دەربڕی.
-
موچهی ههریم، ئهندامان و سهرۆكایهتی پهرلهمان دهدات بهگژ یهكدا
|
-
عێراق ھاوڵاتییەکانی خۆی لە کەمپی "ھۆڵ" دەگەڕێنێتەوە
|
-
حەلبوسی جارێکی تر ڕووبەڕووی سکاڵایی یاسایی دەبێتەوە
|
-
ئەمڕۆ كۆمیسیۆن لینكى كارمەندانى سەر سندوقەكان كارا دەكات
|
-
تهندروستی عێراق: ژمارەى توشبوانى ئایدز كەمن
|
-
پەیوەندى عێراق و ئێران لە بوارى وزەدا دەچێتە قۆناغێكى نوێوە
|
-
عێراق دەبێتە خاوەنى پایتەختێكى ئیداریى نوێ
|
-
عێراق ساڵانە ملیارێك دۆلار دەدات بە برنج
|
-
ملیۆن و نیوێك دەنگدەر كارتى دەنگدانیان نوێكردۆتەوە
|
|
|