2025-06-02
151 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ پێی وایه بایدن له‌سێداره دراوه، و ڕۆبۆتێك خراوه‌ته شوێنی
ناوەندی هەواڵ
دوێنی شه‌و، (1ی حوزه‌یرانی 2025)، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ، نووسینێكی كورتی له‌باره‌ی بایدنه‌وه بڵاوكرده‌وه .
تره‌مپ له نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: بایدن هیچ بوونێكی نه‌ماوه- ئه‌و له ساڵی 2020دا له‌سێداره دراوه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینن كۆپی ئه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئامێری، به‌ڵام بێ ڕۆح و بێ عه‌قڵ دروستكراوه، هه‌رچه‌نده دیموكراته‌كان ئه‌مه نازانن".
ئه‌مڕۆ تره‌مپ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشووی هه‌فتانه‌ی خۆیدایه و گه‌شتی كردووه بۆ ڤێرجینیا، تا له‌وێ له‌گه‌ڵ "برایسن دیشامپیۆ" یاری گۆڵف بكات. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا هیچ لێدوانێكی نه‌بێت، به‌ڵام له سۆشیاڵ میدیاكه‌ی خۆیه‌وه، به لێدوانێكی سه‌یره‌وه ده‌ركه‌وته‌وه.
تره‌مپ وا ناسراوه زۆر بڕوای به "تیۆری پیلانگێری" هه‌یه، له چه‌ندین بۆنه‌ی جیاوازدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه "ده‌وڵه‌تی قووڵ" له ئه‌مریكا هه‌یه و كه‌سانێكی ده‌ستڕۆیشتوون و هه‌رگیز ده‌رناكه‌ون، به‌ڵام زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت جیهانیش ئه‌وان ده‌یده‌ن.
هه‌ڵگرانی "تیۆری پلانگێڕی" بڕوایان وایه زۆرینه‌ی كاروباره‌كانی جیهان له لایه‌ن خه‌ڵكانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه ده‌درێن، كه چاویان له‌سه‌ر نییه و نابینرێن، به‌ڵام كه‌سانی پله دوو بۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه له‌به‌رچاون، له ده‌سه‌ڵاتدان و فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
خاوه‌نی ئه‌م جۆر بیروڕایانه، له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌ن، به‌ڵام له ئه‌مریكا، بوونی تره‌مپ وای كردووه ئه‌و كه‌سانه زیاتر ده‌ربكه‌ون و چه‌ندین پێگه و كه‌ناڵ و ئه‌كاونتی جیاواز له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت و سوشیاڵ میدیا بكه‌نه‌وه و په‌ره به بۆچوونه‌كانیان بده‌ن، له‌وانه گروپی (QAnon)، كه گروپێكی تایبه‌تی كۆژهرڤاتیڤن، به‌زۆری لایه‌نگری تره‌مپن و بڕوایان وایه ڕۆژێك دێت، تره‌مپ كه‌سایه‌تییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ناو "ده‌وڵه‌تی قووڵ" ئاشكرا ده‌كات و له‌سێداره‌یان ده‌دات.
تره‌مپ خۆشی سه‌رسامی ئه‌م گروپه‌یه و چه‌ندین جار نووسراوه‌كانی ئه‌و گروپه‌ی له ئه‌كاونتی خۆیه‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
پێشتر تره‌مپ، بڵاوكراوه‌یه‌كی گروپی (QAnon) لای خۆیه‌وه بڵاوكردبووه‌وه كه باسی له داگایكردنێكی سه‌ربازی "باراك ئۆباما" ده‌كرد.
تره‌مپ له‌ناو ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانی خۆیدا زۆر ڕقی له "جۆ بایدن"ه و چه‌ند جارێك به شێوه‌یه‌كی توند له‌باره‌یه‌وه دواوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، بڵاو كرایه‌وه كه جۆ بایدنی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا تووشی جۆرێكی كوشنده‌ی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بووه، تره‌مپ هه‌رزوو له تروس سۆشیاڵ نووسی: "من و میلانیا زۆر نیگه‌رانی بایدنین". به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو قسه‌ی گۆڕی و له كۆشكی سپییه‌وه به ڕۆژنامه‌نووسانی وت: "هیچ هه‌ست به نیگه‌رانی ناكه‌م له‌باره‌ی دۆخی بایدنه‌وه، چونكه كه‌سێكی زیره‌ك نه‌بوو، و هه‌روه‌ها تا ئاستێك دڕنده‌ش بوو".
تره‌مپ هه‌ر سه‌رباره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌ی بایدن گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ست به نیگه‌رانی ئه‌كه‌ن له‌باره‌یه‌وه، ئه‌وا زۆر به توندی نیگه‌ران مه‌بن، ئه‌و كه‌سێكی خراپه، ئه‌و ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانی و خه‌ڵكانی تریشی زۆر ئازار داوه، من به‌ڕاستی هیچ هه‌ست به نیگه‌رانی ناكه‌م له‌به‌رامبه‌ریدا".
ڕقی تره‌مپ له بایدن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێی وایه بایدن، له‌دوای ته‌واوبوونی خولی یه‌كه‌می سهرۆكایهتێكهی و شكستی له هه‌ڵبژاردندا، هانده‌ری سه‌ره‌كی دادگایكردنهكانی بووه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌یسێكی جیاواز، له‌وانه په‌لاماردانی كاپیتۆڵ له 6ی كانوونی دووه‌می 2021دا.
هه‌رچه‌نده تره‌مپ، له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن ساخته كراوه، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی په‌لاماردانی بینای كۆنگرێسی ئه‌مریكا له لایه‌ن لایه‌نگره‌كانییه‌وه، له‌كاتێكدا كۆنگرێسمانه‌كان سه‌رقاڵی به فه‌رمی ناساندنی سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌مریكابوون، له‌و ڕووداوه‌دا 5 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه برینداربوون، دواتر به ده‌یان هاوڵاتی ئه‌مریكی لایه‌نگری تره‌مپ، به تاوانی توندوتیژی و ڕێگری له پرۆسه‌ی دیموكراتی، دادگاییكران و سزای جیاوازیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگه‌ی سه‌ربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاسته‌وخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
-
بەهۆى لایەنگیریى بۆ ئیسرائیل ترەمپ سێ بەرپرسى لەكارلابرد
|
-
رۆیتەرز.. ئەمریكا گڵۆپى سەوزى بۆ سوریا هەڵكرد
|
|
|