2025-06-08
188 جار خوێنراوەتەوە
رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان
رایخى سێهەم، بەدەر لە لۆگۆكەى؛ ئاماژەیە بۆ ئیمپراتۆریەتى ئەڵمانى لە ماوەى ساڵانى (1933- 1934) و ئیمپراتۆریەتى ئەڵمانى گەورە لە (1933-1945)، سوپاو لەشكرو سیاسەتى ناوخۆو دەرەوەى ئەڵمان و بیروباوەڕى خودى هیتلەرو سەرجەم تێگەیشتنەكانى ئەڵمانیاى نازى.
كاتێك هیتلەر و دارودەستەكەى حوكمى تەواوەتى ئەڵمانیایان گرتەدەست، وڵاتەكەیان كرد بە دەوڵەتێكى تۆتالیتێر، بەچەشنێك حكومەت؛ هەمو جومگە گرنگەكانى ژیانى هاوڵاتیيانی ئەڵمانياى كۆنترۆڵكرد.
زاراوەى "رایخى سێهەم"، بە واتاى "مەملەكەتى سێهەم" یاخود "ئیمپراتۆریەتى سێهەم" دێت، بەوپێیەى لە فەرهەنگ و تێگەیشتنى نازییەكاندا "رایخى سێهەم" دەبێتە جێنشینى هەریەك لە ئیمپراتۆریەتى پیرۆزى رۆمانى (1800-1806) و قەیسەریەتى ئەڵمانی (1867-1918).
سەردەمى رایخى سێهەم، كە هیتلەرو نازییەكان ناویاننابو "ئیمپراتۆریەتى هەزار ساڵە"، لە یەكەمین رۆژى مانگى مایسى ساڵى 1945 و دواى دوازدە ساڵ لە راگەیاندنى و شكستى ئەڵمانیا لە دوەمین جەنگى جیهانیدا، تەواو بو.
دواى هەڵبژاردنە فیدراڵییەكانى ساڵى1932، حزبى نازییەكان لە پەرلەمان بونە زۆرینەو بەوهۆیەشەوە لە رۆژى 30ى كانونى دوەمى ساڵى 1933؛ "ئەدۆڵف هیتلەر" لەلایەن "هیندنبۆرگ"ى سەرۆككۆمارى ئەوكاتەى ئەڵمانیاوە؛ كرایە راوێژكارى وڵات و دەسەڵاتى ئەوەى پێدرا بەبىَ گەڕاوە بۆ سەرۆك تواناى بڕیاردانى تەواوەتى هەبێت و یاسا و بڕیارە چارەنوسسازەكان دەربكات.
دواى مەرگى " هیندنبۆرگ" لە 2ى ئابى 1934، رێگە لەبەردەم هیتلەر خۆشبو كە هەردو دەسەڵاتى سەرۆك و راوێژكار تێكەڵبكات و ببێت بەسەرۆكى تاك و تەنها و روەو دیكتاتۆریەت هەنگاوى نا و جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵ و کاری زۆرەملێی بەربڵاو؛ بونە نیشانەی رژێمەكەى.
لە ساڵی 1939ەوە سەدان هەزار هاوڵاتی ئەڵمانی کە بەدەست کەمئەندامی و كێشەى دەرونی یان جەستەییەوە دەیانناڵاند، لەنێو نەخۆشخانە و پەناگەكاندا کوژران.
گروپەکانی تیمى مەرگی نیمچە سەربازی، لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا چونە ناو خاکە داگیرکراوەکان و کۆمەڵکوژيی ملیۆنان جولەکە و قوربانیانی دیکەی هۆلۆکۆستیان ئەنجامدا.
دوای ساڵی 1941يش، ملیۆنەها كەسى تر زیندانی کران و دەبو تا مردن كاربكەن، یان لە ئۆردوگاکانی کۆکردنەوە و ئۆردوگای قڕکردنی نازییەکاندا کوژران.
-
رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا
|
-
ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟
|
-
رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان
|
-
نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو
|
-
جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو
|
-
ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى
|
-
هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە
|
-
عیدی ئەمین..لە نێوان ستەم و پرتەقاڵ خواردن و رەفتاری نامۆدا
|
-
ناپلیۆن..ئەو ئیمپراتۆرەى لە پشیلە دەترسا و دەنگى زۆر ناخۆشبو
|
|
|