2025-08-12 3622 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە گورزى گەورە لە سوپاى سوریا دەدات

 

پاش ئەوەى لە ماوەى چەند رۆژى رابردودا بەردەوام هێزەكانى سوپاى سوریا لە ناوچەكانى ژێر دەستى هێزەكانى سوریاى دیموكرات "هەسەدە" بە مەبەستى لەشكركێشى و داگیركاریى نزیكدەبونەوە، هێزەكانى سوریاى دیموكرات لە وەڵامى ئەو لەشكركێشییانەدا گورزى گەورەیان لەسوپاى سوریادا.

ئەمڕۆ سێشەممە وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا لە بەیاننامەیەكدا دانى بەوەدا ناوە، كە هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دزه‌یان كردۆته‌ ناو پێگه‌كانی سوپای سوریا له‌ ناوچه‌ی ته‌ل ماعز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی حەڵەب و توانیویانە سەربازێكى سوپاى سوریا بكوژن و له‌ئه‌نجامیشدا پێكدادانی سەخت  له‌نێوانیاندا رویداوە.

بەپێى راپۆرتەكانى میدیاى سوریا و رۆژاڤا، هەسەدە لەچوارچێوەى یاساى شەڕدا وەڵامى سوپاى سوریاى داوەتەوەو هەوڵى لەشكركێشى سوپاى داگیركەریى سوریاى پوچەڵكردۆتەوەو سوپاكەیان ناچار بە كشانەوە كردوە.

هاوكات، بەگوێرەى راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانى رۆژاڤا، ئه‌م هه‌ڵكشانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپاى داگیركەرى سوریا به‌رده‌وامن له‌ به‌ئامانجگرتنی ناوچە سنورییەكانى هێزەكانى سوریاى دیموكرات "هەسەدە" له‌ نزیك ناوچه‌كانی مه‌نبه‌ج و دێرحا‌فر.

 ئەو راپۆرتانە ئەوەشیان خستۆتەڕو كە بەهۆى گرژییەكانەوە و به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ هه‌ندێك لە ڕێگاكانی شاری حەڵەب نزیكبونەتەوە لە داخستنى تەواوەتى، ئەمەش لەکاتێکدایە حكومەتەكەى شەرع  ڕێککەوتنی لەگەڵ  مەزڵوم عەبدى  كردووە بەڵام خۆیان  پابەندنابن  بە رێككەوتنەكەوە.

جێى ئاماژەیە دوێنى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" دەربارەى جموجۆڵی هێزه‌كانی سوپای داگیركەرى سوریا هۆشدارییاندابو لەوەى كە ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی دیمه‌شق، هه‌وڵی وروژاندن و دنه‌دانی هێزه‌كانمان ده‌ده‌ن له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و هه‌ڵسوكه‌وتی ئیستفزازانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

 

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

  • غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟

  • ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

سەرەکی