2025-08-13 6666 جار خوێنراوەتەوە

داتاى خنكان و ژێرئاوكەوتنى هاوڵاتيانى هەرێم بڵاوكرایەوە

 

 دیارەدەى مەلەوانیى كردن لە سەرچاوە ئاوییەكانى هەرێم دا هاوینان بۆتە نەریتێكى گشتى و زۆرجاریش لێكەوتەى ناخهەژێن و مەترسیدارى لێدەكەوێتەوە.

بەپێى سروشتى كوردستان، زۆرینەى ئەو ئاوانەى لە شوێنە دورە دەستەكان و ناوچە گەشتیارییەكان هەیە؛ خوڕن و بەكەڵكى مەلەكردن نایەن، بەڵام سەرەڕاى زانینى ئەو راستییانە، كەچى هاوڵاتییان بەردەوامن لە گوێنەدان بە رێنماییەكان و ریسك كردن بە ژیانى تایبەتى خۆیانەوە، چونكە زۆربەى ئەو سەرچاوە ئاوییانەى خەڵكى تێدا دەخنكێت لەرێى پارچە تابلۆیەكەوە لێى نوسراوە، "مەلەكردن قەدەغەیە".

لەمبارەیەوە، ئاراس غەواس، لە تیمى رزگارى بەرگرى شارستانى، لە لێدوانێكى دا بۆ كەناڵەكانى راگەیاندن ئەوەى ئاشكراكرد كە بەداخەوە زۆرترین روداوى خنكان لەوشوێنانە رودەدات كە ناوەندە حكومییەكان تابلۆى "مەلەكردن قەدەغەیە" دادەنێن و بەپێى ئامارێك تەنها لە هاوینى ئەمساڵدا 47 هاوڵاتى لە هەرێمى كوردستان خنكاون .

ئاراس غەواس، ئەوەشى خستۆتەڕو كە شوێنە مەترسیدارەكان هەموى تابلۆى تێدا هەڵواسراوە، بەڵام هاوڵاتییان پێوەى پابەند نابن، هەربۆیە زۆرترین تیمى غەواس و مەلەوانى لە رۆژەكانى پشودا لە ئەركێكى قورسدان و لەنزیك ئاوەكان لە ئەركى لێپرسراوێتى خۆیاندان.

هاوكات ناوبراو ئەوەشى رونكردەوە، كە ژمارەى خنكاوەكان هەرچەندێك بێت، ئەوا نزیكەى سێ ئەوەندە لەلایەن تیمەكانى بەرگرى شارستانى شارەكان لە خنكان رزگاركراون.

جێى ئاماژەیە و بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، لەنێو ئەو 47 كەسەى كە ئەمساڵ لە سەرچاوە ئاوییەكانى هەرێم خنكاون؛ ژمارەیەكیان ژن و منداڵەو كە "سیان" لە منداڵەكان زۆر بچوك بون و دەتوانرا لەلایەن دایكان و باوكانەوە لە سەیرانگاو شوێنە گەشتیارییەكاندا نەهێڵن بەو تەمەنە بچوكەوە بچنە ناو ئەو ئاوە خوڕو نیمچە قوڵانەى زۆرینەى جار گەورەكانیش دەخنكێنێت.

 

 

  • پوتین لە پەكینە؛ رووسیا دەیەوێت لە چین چی بەدەست بهێنێت؟

  • یه‌كگرتوو داوا له‌ به‌ریتانیا ده‌كات ناوبژیوانى پارتى و یه‌كێتى بكات

  • چین، ئێران و سعودیه‌ پێشه‌نگن؛ له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئاستى جیهان 78% زیادیكردووه‌

  • په‌رله‌مانى كوردستان؛ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ى دواى 34 ساڵ له‌برى زیاتر چالاككردنى په‌كخراوه‌

  • نه‌ بینیومانه‌ و نه‌ له‌ به‌رنامه‌شدایه‌؛ ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى بینینى ئۆجه‌لان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • ئەمریكا جارێكی تر نوێترین پێشنیازی ئێرانی ڕەتكردەوە؛ ترەمپ: هێرشەكەمان ڕاگرت

  • ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى یه‌كگرتوو له‌نێوان ده‌ستخۆشى پارتى و گومانى یه‌كێتیدا

  • ئێران په‌ته‌كه‌ له‌ ملى خۆى توندتر ده‌كات؛ دەستپێکردنەوەی جه‌نگ له‌به‌رده‌رگایه‌

  • بنكه‌ى نهێنى و دزه‌كردنى ئه‌منیی؛ له‌ناوخۆی عێراق چى ڕووده‌دات؟

سەرەکی