2025-08-13
4551 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر شەهیدكردنى وەدات حسێن دا تێدەپەڕێت
نۆ ساڵ بەر لە ئێستا رۆژنامەنوسى بوێرو چاونەترسى ناوچەى بادینان وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی کە یەكێكبو لە پەیامنێرە چالاكەكانى ئاژانسیى هەواڵیى رۆژنیوز لەلایەن پارتییەوە شەهید كرا.
پارتى، كە هەمیشە مەترسیى لە كارى رۆژنامەوانیى نەیارەكانى هەیە، دركى بەوە كردبو لەناوچەى بادینان، گەنجێكى ئازاو بوێر چاونەترس بەمایكى میدیایى خۆیەوە كاردەكات و نادادیى و گەندەڵییەكانى بەپرسانى ئەو حزبە دەخاتەڕو، بەتایبەتى پرسى لەشكركێشى سوپاى داگیركەرى تورك، كە ئەم پرسە بەردەوام پارتى دەخاتە دۆخى شڵەژانى دەرونى مایەى شەرمەزاریبونى حزبەكە، چونكە پارتى لەمێژە لە فۆڕمێكى فەیك دا بانگەشەى نەتەوەیى بون دەكات.
دەسەڵاتدارانى سەرى رەش، كاتێك زانييان وەدات حسێن، كوڕى مامەڵەو كڕین و دەستەمۆكردن نییە، بێ دودڵیى شەهیدیان كردو بێدەنگ كرا.
ئیرادە لە ساڵیادى شەهیدكردنى ئەو رۆژنامەنوسە بوێرو چاونەترسەدا، ژیاننامەكەى بۆ خوێنەران دەخاتەڕو.
ساڵى 1988 لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی دەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە دایکبوە.
بە بنەچە، خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی 1975، باوکی ڕودەکاتە باکوری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت.
ساڵی 1990 دەگەڕێنەوە بۆ باشوری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێ دەبن.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی تا پۆلی 12 لە شاری دهۆک بە سەرکەوتویی دەبڕێت.
بەهۆی بارودۆخى ژیانى خێزانەکەیەوە بە ناچاریی واز لە خوێندن دەهێنێت.
دواى وازهێنان لە خوێندن، دەست دەكات بە كارى رۆژنامەوانیى.
لە كارە رۆژنامەوانییەكانى دا بەردەوام ناوچەى بادینانى وەک ناوچەیەکی دابڕاو یان گەمارۆدراو بە ترس و تۆقاندن و داگیرکاریی ناوبردوە.
لە 13ی ئابی 2016، دوای ئەوەی وەدات براکەی دەگەیەنێتە شوێنی کارەکەی و دەگەڕێتەوە، لەلایەن دو ئۆتۆمبێلەوە پێش و دوای لێ دەگرن و دەمانچە لەسەر سەری دادەنێن.
دواى دابەزاندنى لە ئۆتۆمبێلەكەى، تورەکە دەکەنە سەری و دەیڕفێنن، دواتر بە برینداریی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە جەستەیەوە بو.
پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە، بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
-
ئهردۆغان دهیهوێت سیستمى سهرۆكایهتى له دهستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت
|
-
له ههر 23 كهس له ههرێمى كوردستان؛ كهسێكیان سهربازیی یان ئهمنییه
|
-
٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا
|
-
پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا
|
-
کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان
|
-
تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات
|
-
یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟
|
-
ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز
|
-
ڕاپۆرتێكى ئهمریكى پشت پهردهى به ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له ئێران ئاشكرا دهكات
|
|
|
|