2025-08-13 798 جار خوێنراوەتەوە

لەهەنگاوێكى ئەمنیى دا؛ ئێران 21 هەزار كەس دەستگیردەكات

 

سەعید مونتەزیر ئەلمەهدی وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لەمیانی جەنگی ئەمدواییەى وڵاتەكەى دا لەگەڵ ئیسرائیل نزیکەی 21 هەزار گومانلێکراویان دەستگیرکردوە.

بەوتەی مونتەزیر ئەلمەهدی، پاش گورزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستیان بەهەڵمەتێکی بەرفراوان کردوە كە خۆى لەبڵاوبونەوەی چڕی خاڵەکانی پشکنینى شەقامەكان دا دەبینێتەوە.

هاوكات، بەپشتبەستن بەئاگادارکردنەوەی گشتیی، داوا لەهاوڵاتییان کراوە هەر تاکێک بەگوماناویی هەڵسوکەوت بکات ڕاپۆرتی لەسەربدەن، ئەمەش بوە هۆی بەرزبونەوەى رێژەى دەستگیركراوانى هەڵمەتەكە بە بڕى 41%، كە زۆرینەیان بەهۆى راپۆرت لێدانى خەڵكەوە بوە.

ناوبراو لە درێژەى لێدوانەكەى دا بۆ میدیاكانى ناوخۆى ئێران، باسی لەوەشکردوە، كە لەم ماوەیەدا 262 کەسی گومانلێکراوی سیخوڕ و 172 کەسی تۆمەتبار بە وێنەگرتنی بێ مۆڵەت دەستگیرکراون، هەروەها 30 حاڵەتی ئەمنی تایبەت لەڕێگەی پشکنینی ئەو تەلەفۆنانەی لە تۆمەتباران وەرگیراون، دەستنیشانکراون.

 

  • 480 ڕۆژ بێ‌حکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسیدا

  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

  • دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟

  • مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە

  • پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

  • ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر، سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە چی دەڵێت؟

  • "سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

سەرەکی