1     کاتژمێر پێش ئێستا 7309 جار خوێنراوەتەوە

هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

 

پاش ئەوەى دوێنێ چوار شەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کرد کە پەلە بکات لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و ناردنی موچەى فەرمانبەران، لە ئێستادا وتەبێژى حكومەتى هەرێم ئاماژە بەوەدەدات كە كۆمپانیاكانى بیانییەكانى بەرهەمهێنانى نەوت رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر كاركردن بە یاساكانى عێراق.

پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،  کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر کارکردن بەپێی یاساکانی عێراق و دەستبەرداربونی داواکاریی پێشویان، كە گەرەنتیکردنی مافەکانیان بو بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هاوكات ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕو كە حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکی فەرمیدا ئامادەیی خۆی بۆ ڕادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگەیاندوە.

وتەبێژەكەى حكومەتى هەرێم ئەوەشى رونكردۆتەوە كە دەبێت ڕادەستکردنی نەوت هاوکات بێت لەگەڵ خەرجکردنی موچەی مانگی تەمموزو مانگەکانی دواتر بە فەرمانبەرانی هەرێم، چونكە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئیتر پاساو بۆ ڕاگرتنی موچە نامێنێتەوە.

سەبارەت بە تواناى بەرهەمهێنانى نەوت، هەورامى وتى: توانای بەرهەمهێنانی نەوت ئاسایی بۆتەوەو هەرێم ڕۆژانە 233 هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنێت، هاوكات جەختیشیکردەوە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن خزمەت بە دۆخی دارایی هەردو حكومەتى عێراق و هەرێم دەکات.

بەپێى هەواڵەكانى میدیاى پارتى و بەرپرسانى ئەو حزبە، هەمو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی مەرجەکانی حکومەتی فیدراڵی؛ بە ئامانجی دڵنیابونە لەوەی هیچ فەرمانبەرێک لە موچەکەی بێبەش نەبێت، بەڵام بەپێى ئەم رێككەوتنەى دوایى بێت سەرەڕاى فەوتانى سێ موچەى مانگەكانى كۆتایى ئەمساڵ، هاوكات لەسەرەتاى ساڵى نوێوە بە تایبەتى دواى پێكهێنانى حكومەتى داهاتوى عێراق، هەمو هەوڵەكان دەچنەوە خاڵى سفر و سەرلەنوێ كێشەو قەیران و گرفتى گەورەتر چاوەڕێى فەرمانبەرانى هەرێم دەكات.

 

  • سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

  • هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

  • نەخۆشخانە تایبەتەکان بە پلانێکی ڕێکخراو تەنگ بە نەخۆشخانە حکومییەکان هەڵدەچنن

  • ئه‌مریكا چوار گروپى چه‌كدارى له‌عێراق خسته‌ لیستى ڕه‌شى تیرۆره‌وه‌

سەرەکی