1     کاتژمێر پێش ئێستا 1816 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەیاننامەیەك دا دەستپێکردنی خەرجکردنی ئەو پارەیەی بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاكە تەرخانکراوە، ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە  بەیاننامەیەك دا کە ئیرادە كۆپییەكى بەدەستگەیشتوە، ئاماژە بەوە دەدات بە پشتبەستن بە ڕێنمایی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، بڕیار درا کە کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشکيی لە پارێزگاى سلێمانی چارەسەر بکرێت، هاوكات بەپێى ئەو بڵاوكراوەیە تەرخانکردنى پارەكە دەستیپێکردوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشى خستۆتەڕو كە دەستیکردوە بە وەرگرتنی پارەی نەختینەی پێویست، بەمەش قەیرانی نەشتەرگەریی و دەرمان و کەمیی پێداویستيی پزیشکيی لە نەخۆشخانە حکومییەکان؛ تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکراوە.

ئەم پێشهاتە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی له هەفتەی ڕابردودا هۆشداریى ئەوەى دابو کە نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان مەترسی وەستانیان لەسەرە؛ ئەوەش بەهۆی کەڵەکەبونی قەرزێكى گەورەو نەبونی تەرخانکردنی دارایی پێویست بۆ كەرتى تەندروستى لە پارێزگاكەدا.

 

  • مووچە ئامادەیە، بەڵام بە دوو مەرج دەنێردرێت

  • تەندروستی غەززە " شەهیدانی عەززە ٦٥ هەزار کەسی تێپەڕاند "

  • سلێمانی: قەیرانی دەرمان و نەشتەرگەریی کۆتایی هات

  • هەولێر بۆ بەغدا..هەناردەى نەوت دەستپێبكەنەوەو موچە بنێرن

  • ئیلهام ئەحمەد هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى كوردو شه‌رع ئاشكراده‌كات

  • ڕژێمی ئێران لەلێواری داڕماندایە...ناوه‌ندێكى ئیسرائیلى: دەبێت ڕۆژئاوا ئامادەبێت

  • مانگێك به‌ر له‌ده‌ستگیركردنى لاهور شێخ جه‌نگى ناوى حزبه‌كه‌ى گۆڕیوه‌

  • سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى له‌به‌غداوه‌: موچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاماده‌یه‌

  • مەسرور بارزانی: ڕێکەوتنی سێقۆڵی واژۆ دەکرێت و نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکەین

سەرەکی