11   کاتژمێر پێش ئێستا 76 جار خوێنراوەتەوە

کۆمسیۆن: ٢٣ ملیۆن کارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردن ئامادەکراون

ئیرادە میدیا

نیبراس ئەبو سودە، جێگری وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کۆمسیۆن زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کارتی دەنگدانی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ئامادەکردووە، جەختیشی کردەوە کە کارتەکان بە تایبەتمەندی ئاسایشی بەرزەوە چاپکراون بۆ ڕێگریکردن لە کۆپیکردن.

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: ژمارەی گشتیی کارتە ئامادەکراوەکان بریتییە لە ٢٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٥٠٠ کارت. لەو ژمارەیە، ٢٢ ملیۆن و ٤٦ هەزار و ٢٠٠ کارتیان بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانکراون و یەک ملیۆن و ٥٠٩ هەزار و ٣٠٠ کارتیش تایبەتن بە هەڵبژاردنی تایبەت.

نیبراس ئەبو سودە ئاماژەی بەوەدا کە کارتەکانی دەنگدان بە شێوازێک چاپکراون کە نەتوانرێت کۆپی بکرێن و چەند تایبەتمەندییەکی ئاسایشییان تێدایە.

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن وتیشی: کارتەکان لە نیشانە و هێمای شاراوە و ڕەنگی تایبەت پێکهاتوون، کە تەنها بە ئامێرە تایبەتەکانی دەنگدان دەتوانرێت ببینرێن و بناسرێنەوە، ئەمەش هاوشێوەی ئەو هێما و وێنانەیە کە لە دراوەکاندا هەن.

جێگری وتەبێژی کۆمسیۆن ئاشکرای کرد کە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان، کارتەکان دەژمێردرێن و ڕیزدەکرێن، پاشان کۆدەکرێنەوە و لە ئەرشیفی کۆمسیۆندا هەڵدەگیرێن و تەنها لەکاتی پێویستیدا ڕێگە بە دەستگەیشتنیان دەدرێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی