13   کاتژمێر پێش ئێستا 3627 جار خوێنراوەتەوە

مارك ساڤایا یه‌كه‌م لێدوانى له‌باره‌ى عێراقه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق کە بەڕەچەڵەک عێراقییە، لەیەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند، دەیەوێت جارێکی دیکە عێراق گەورە بکاتەوەو لەڕێگەی دروستکردنی پردی پتەو لەگەڵ ئەمریکادا، ئاشتیی‌و سەقامگیریی بۆ وڵاتەکە بەدیبهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە مارک ساڤایا بازرگانی ئەمریکیی بەڕەچەڵەک عێراقی ڕایگەیاند، دەیەوێت جارێکی دیکە عێراق گەورە بکاتەوە.

ئەمە دوای چەند ڕۆژێک دێت لەدەستنیشانکردنی وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە.

ساڤایا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "کلدان پرێس"، وتوویەتی:"دەمەوێت جارێکی دیکە عێراق گەورە بکەمەوە، ئه‌ویش لەڕێگەی دروستکردنی پردی پتەو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە، ئاشتیی‌و سەقامگیریی لەوڵاتەکەدا بەدیبهێنم، هه‌رچه‌ند عێراق ڕۆژ بەڕۆژ باشتر دەبێت‌و هیچ سنوورێکیش بۆ تواناکانی نییە".

دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەپۆستێکدا لەهەژماری خۆی لەتۆڕی "تروس سۆشیاڵ"، ڕایگەیاندبوو، مارک ساڤایا پۆستی نێردەی تایبەتی بۆ عێراق وەردەگرێت.

  • کۆمسیۆن: وه‌ره‌قه‌ى دەنگدان تایبەتمەندی ئەمنییان هەیەو کۆپی ناکرێن

  • كه‌ى موچه‌ى مانگى 8 ده‌گاته‌ هه‌ولێر؟

  • زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتیی ڕاگه‌یه‌نرا

  • شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

  • مووچه‌ى مانگى هه‌شت نه‌هاتووه‌و لیستى مووچه‌ى مانگى 10 ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت

  • لێدوانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌باره‌ی چاره‌نوسی موچه‌كانی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم

  • له‌توركیا ئاگربه‌ستى هه‌میشه‌یى تاووتوێده‌كرێت

  • بەهۆی سروودێک بۆ یادی هەڵەبجە مامۆستایه‌كى ژن له‌پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

  • لەكاتی تێكردنی بەنزین ترەمپ میری قەتەر دەبینێت

سەرەکی