2025-11-15 4958 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران داوای تووندتركردنى ياساى حیجاب ده‌كات

غوڵام حسێن موحسینی ئێجێی سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران رِایگه‌یاند، خوازیاری گرتنه‌به‌ری رِێوشوێنی تووندتره‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردە کۆمەڵایەتییە نائاساییەکان، بەتایبەتی ئاماژەی بەلاوازی یاساكان سەبارەت بەپۆشینی زۆره‌ملێی حیجاب کرد.

پابەندبوون بەیاسای حیجاب لەمساڵانەی دواییدا جیاواز بووە، بەتایبەتی لەشارە گەورەکانء تاران بەتایبەتی کە ژمارەیەکی زۆر لەژنان بەبێئەوەی سەریان بەتەواوی داپۆشن، بەپۆشینی جینزء پێڵاوی وەرزشی بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەتی لەنێو کۆنەپەرستاندا.

غوڵام حسێن موحسینی ئێجێی سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێران رِایگه‌یاندووه‌، "من په‌یامم بۆ داواکاری گشتیی وڵاتەکەم ناردووه‌و داوامكردووه‌ کە دەزگا ئەمنییەکان جێبەجێکردنی یاسا شه‌رعییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌حیجاب تووندتر بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆ رِێگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنەوەی ژنانء رِێکخراوەکانء قەوارە بیانییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردووة، یەکێک لەدەرکەوتەکانی هەوڵەکانی دوژمن لەپرسی رِووتكردنه‌وه‌ی ئافره‌تانی ئێرانء لەبەرنەکردنی حیجابدایە.

دیاردەی پابەندنەبوون بەیاسای حیجاب لەئێران لەدوای ناڕەزایەتییەکانی دوای مردنی ذينا ئەمینی لەمانگی ئەیلولی 2022 سه‌ریهه‌ڵدا کە لەدەستبەسەری پۆلیسی ئەخلاقدا بوو، بەتۆمەتی پێشێلکردنی ئازادی جلوبەرگه‌كه‌ی.

لای خۆیه‌وه‌، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکوومەتی ئیَران مانگی رابردوو پشتڕاستیکردەوە، کە بەدڵنیاییەوە ناتوانین تاک بەتاک لەبەرکردنی حیجاب بسەپێنین بەسەر ژناندا، پاساویشی بۆ ئه‌مه‌ هەڵوێستی مەسعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئیَران بوو كه وتی، ناتوانین یاساكانی حیجاب به‌زۆره‌ملێ به‌سه‌ر هیچ كه‌سدا بسه‌پێنین، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی كۆنه‌په‌رستانی له‌ئێران لێكه‌وته‌وه‌.  ‌  

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی