2025-12-06 4926 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناوهێنانم وەک تیرۆریست سیاسییە"، ده‌شڵێت، "هەمووان دەزانن کێ تیرۆریستە، سوریا دەوڵەتی یاساییەو مافی هەموو پێکهاتەکانیش دەپارێزرێت‌و كوردیش چاوى منن".

ئەحمەد شەرع سەرۆکى سوریا لەدەوحەی پایته‌ختى قەتەرەوە وتى، "ڕاستە من زیاتر لە 20 ساڵ شەڕکەر بووم، بەڵام بۆ تەنها جارێکیش زیانم بەخه‌ڵکی سڤیل نەگەیاندوە، ناوهێنانیشم وەک تیرۆریست سیاسییەو هەمووانیش باشدەزانن‌و بۆیان ڕوونە کە کێ تیرۆریستە".

شه‌رع ڕاشیگه‌یاند، "سوریا دەوڵەتی یاساییەو مافی تەواوی پێکهاتەکانیشى تێدا پارێزراوە، پاش چوار ساڵی دیکەش هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، لەدەستوری وڵاتەکەدا هەمووان یەکسان دەبن، ژنانیش لەدامەزراوەکانی حکومەتی‌و پەرلەمان بوونیان هەیەو دەبێت".

سه‌باره‌ت به‌پرسى كوردیش له‌سوریا، ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریا جه‌ختیكرده‌وه‌، "گه‌لى کوردی زوڵم لێكراون، گه‌لى کورد چاوی منن".

سەرۆکی سوریا ئه‌وه‌شى وت، "ئیسرائیل هێرشیکردوەتەسەر سنورەکانی سوریاو دیمەشقیش هیچ وەڵامێکی نەبووە، دەشبێت ئیسرائیل ئەوە بزانێت کە ئارامیی‌و سەقامگیریی سوریا دەبێتە ئارامیی بۆ ئیسرائیل".

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی