×

2024-04-23 75 جار خوێنراوەتەوە

تارماییەکەی ئەردۆغان لە عێراق بەدوای چیدا دەگەڕێت؟

دۆسیەی تایبەت


 

هاکان فیدان ئەو کوردە تورک پەروەرەی بووەتە قەڵغانی پاراستنی ئەردۆغان و بەدیهێنەری پلان و خەونەکانی ئەردۆغان، بڕیارە رۆژی سێ شەممە 22ی ئابی 2023 بەسەردانێک بێتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا پرسی، رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و پرسی ئاو و هەناردەی نەوتی هەرێم تاوتوێ بکات. ئەگەر سەرکەوتوبێت لەو ئەرکەی پێی سپێردراوە بڕیارە بەدوایدا رەجەب تەیب ئەردۆغانیش لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات.

 

سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی هاکان فیدان بۆ عێراق

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێک بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی هەولێر بکات.

پرسی هاتنی فیدان بووەتە رۆژەڤی میدیاکانی عێراق و ناوچەکەش، لە راپۆرتێکی شیکارییدا رۆژنامەی شەرقلئەوسەت ئاشکرایکردوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ سێ مەبەستی گرنگ دێتە بەغدا، کە ئەوانیش تاوتوێکردنی هەماهەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە، پرسی ئاو و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

دوان لەو مەلەفانەی فیدان لە ئەنقەرەوە دەهێنێتە بەغدا، راستەوخۆ پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، یەکێک لەوانە پرسی ئاسایشی سنوورەکانە کە مەبەست لێی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکەیە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و سەر سنوورەکانی عێراق، لە رابردوودا تورکیا چەندین فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ دەرکردنی پەکەکە لە سنورەکانی ئەو وڵاتە، کە بەمەترسی زانیوە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی، بەڵام بەهۆی نالەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی توندی پەکەکە لە ناوچەکانی شەڕ، نەیتوانیوە هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجیکردنی ئەو داوایە بنێت.

تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسانی عێراق، پرسی دەستپیکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە لە رێگای بەندەری جەیهانەوە، کە لە دوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس، بە نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بەبی رەزامەندی عێراق، راگیراوە ئەوەش گرفتی دارایی و ئابووری بۆ عێراق و هەرێم دروستکردووە.

مەلەفێکی دیکە دۆسییەی ئاوە، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی روباری دیجلە لە ناو خاکی تورکیا و دروستکردنی دەیان بەنداوی زەبەلاح لەسەر ئەو  رووبارە، دیجلە کە بە شادەماری ئاوی خواردنەوە و سەرچاوەی کشتوکاڵی عێراق دادەنرێت مەترسی وشکبوونی لەسەرە.

تورکیا چی لە عێراق دەوێت؟

تورکیا دەیەوێت هاوشێوەی ئێران هەژموونی خۆی لە عێراقدا بسەپێنێت و لە بڕیارە گرنگ و رووداو سیاسییەکاندا رۆڵ و کاریگەری هەبێت وەک ئەوەی ئێران لە رێگەی شیعەکانەوە دەیکات.

بۆ ئەو مەبەسەتە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا مەلەفی هەرێمی کوردستان و سونەکانی عێراقی رادەستی هاکان فیدان کردووە.

لە رابردوودا تورکیا لە رێگەی پارتییەوە هەوڵی نزیکبوونەوەی لە سەرکردەی دیاری سوونەکان دەوە، لەو هەوڵەش تا رادەیەکی زۆر سەرکەوتوبوو، چونکە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای تورکیا پارتی لەگەڵ هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدومی سوونەکان بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر چووە هاوپەیمانێتییەوە.

 

پارتی؛ بەدیهێنەری ئەجینداکانی تورکیا

لە ماوەی ١٣ ساڵی سەرۆکایەتیی دەزگای میت، خوێنی هەر کوردێک لە باکوور، رۆژئاوا و باشووری کوردستان رژابێت، دەستی فیدانی تێدابووە، لە هەرێمی کوردستانیش پارتی تەواوکەری کردە تیرۆریستییەکانی دەزگای میت بووە، لە شەهیدکردن و بە ئامانجگرتنی ئەندامان و لایەنگران و سەرکردەکانی پەکەکە.

سەنتەری خەمڵاندنی هەڕەشە و مەترسییەکان- کوردستان دەڵێت: حزبەکەی مەسرور بارزانی، کە مەبەست لێی پارتی دیموکراتی کوردستانە؛ بەهێزترین حیزبی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەنقەرەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە، کە سەرکردایەتییەکەی لە چیای قەندیل لە نزیک سنوورەکانی نێوان تورکیا و عێراق نیشتەجێن.

سەنتەرەکە دەشڵێت: تورکیا هەزاران سەربازی بە درێژایی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە و لە رێگای هێرشی درۆنییەوە بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی کادرەکانی پەکەکە لە عێراق و سوریا، لە زۆربەی ئەو کردە تیرۆریستیانەدا پارتی زانیاری پێدەر و هاوکارێکی گونجاو بووە بۆ تورکیا.

ناوەندەکە باسی لەوەشکردوە، لە کاتێکدا مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەدا بوو لەگەڵ ئەردۆغان، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە باسیان لەوە کرد کە درۆنەکانی تورکیا دوو گەورە بەرپرسی بەرێوەبەرێتی خۆسەری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوای کوردستان) کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش (یوسرا دەروێش و لیمان شویش) هاوسەرۆکانی کانتۆنی قامیشلۆ و شۆفێرەکەیان لە دەرەوەی قایشلۆ (لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە) شەهیدکران.

سەنتەرەکە دەشڵێت: بوونی هاوڕێیەتی و پەیوەندی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان یارمەتی ئەنقەرە دەدات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ئەو دژی کورد نییە، بەڵکو تەنها دژی پەکەکە و هاوپەیمانەکانێتی، ئەردۆگان لە کاتی بەڕێوەچوونی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا ئەم کارتەی، بە سوودوەرگرتن لە پاڵپشتییەکانی پارتی بەکارهێنا، ئەم پەیوەندییە لە قازانجی هەردوولایاندایە؛ سەرەڕای ئەوەی تاکە دەروازەیە کە هەرێم بە وڵاتانی رۆژئاواوە دەبەستێتەوە.

Cumhurbaşkanı Recep Tayyip Erdoğan, Irak Kürdistan Bölgesel Yönetimi (IKBY) Başbakanı Mesrur Barzani’yi (solda) kabul etti. Kabulde Dışişleri Bakanı Hakan Fidan da (sağda) yer aldı. ( Murat Kula – Anadolu Ajansı )

هاکان فیدان و پرۆسەی ئاشتی و پەکەکە

هاکان فیدان، لە ساڵی ۲۰۱۱ سەرۆکایەتی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورددا کرد، کە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو، هاوکات هەر لەو دەمەوە ڕۆڵی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد و ڕۆڵی ڕووبەڕووبوونەوەی کوردی لە سوریا و لە عێراقیش پێسپێردراوە.

ناوبراو بەرپرسی دانوستاندنی راستەوخۆ بووە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی و بەردەوام بۆ پرۆسەی ئاشتی و دانانی چەک سەردان و گفتگۆی لەگەڵ ئۆجەلان کردوە.

لەدوای تێکچونی پرۆسەی ئاشتی و سەرهەڵدانەوەی شەڕ پێکدادان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رۆڵی باڵای لە هاوئاهەنگی کردن لەگەڵ رژێمی سوریا و روسیا هەبووە بۆ چاوپۆشی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردساتان.

جگە لەوانە هاکان تۆڕێکی سیخوڕی لە هەرێمی کوردستان و دروستکردوە و توناکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی پێش خستووە کە رۆڵێکی گەورەی لە شەهید و تیرۆرکردنی کادیرانی و گەرلاکانی پەکەکە هەبووە.

هاکان فیدان کێیە؟

هاکان فیدان لە ساڵی ١٩٦٨ لە ئەنقەرە لەدایک بووە، بە ڕەچەڵەک کوردە و خەڵکی ناوچەی ئەردیشی پارێزگای وانی باکوری کوردستان-ە، بەڵام ئەو نکۆڵی لە کوردبوونی خۆی دەکات، بە کوردێکی تورک پەروەر ناسراوە.

لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بووەتە سەرباز لەڕیزی سوپای وڵاتەکەی، هاوکات یەکێک بووە لەو سەربازانەی سوپای تورکیا کە لە هاوپەیمانێتی باکووری ئەتڵەسی- ناتۆدا بووە.

 ساڵی ۱۹٨٦ کۆلێژی سەربازی خوێندووەو لە ئەمەریکا بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان و ئیدارەدا بەدەستهێناوەو دواتریش ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دکتۆرای لە ” ڕۆڵی تەکنەلۆژیا لە گەشتن بە ئامانجەکان” دا به دەستهێناوە.

هاکان فیدان لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵۆ بە ئەردۆغان ئاشنابووە و ئاشنایەتی لەگەڵ پەیداکرد، فیدان یەکێکە لە دێرینترین ئەو سەرکردە سیاسیانەی کە بە درێژایی ئەو ماوەیە لەگەڵ ئەرۆغان ماوەتەوە.

دوای ئەوەی بە لێهاتوی و تواناکانی لەبواری هەواڵگری متمانەی ئەردۆغانی بەدەستهێناوە لە ساڵی ٢٠١٠ ئەردۆغان کردویەتی بەسەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا- میت، یەکەم کاریشی داڕشتنەوەی پەیکەری دەزگاکەبووە.

وەک کوردێکی تورک پەروەر بووەتە قەڵغانی پاراستنی ئەردۆغان

ساڵی ٢٠١٥ هاکان فیدان خۆی بۆ پەرلەمانی تورکیا کاندیکرد، بەڵام دواتر لەسەر داوای ئەردۆغان کشایەوە، ئەردۆغان پێی وت: کە نایەوێت بچێتە ناو سیاسەتەوە.

فیدان لە ساڵی ٢٠١٦ رۆڵی یەکلاکەرەوەی گێڕا لە شکستهێنان بە کودەتاکەی ئەو وڵاتە و پاراستنی رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگای بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەوە مردنی خۆی راگەیاند و هەرز و ئەمەی لەرێگای گروپێکەوە گەیاندە رێبەرانی کودەتاکە، کە سەرۆکی دەزگای میت کوژراوە و دەزگاکە پشتیوانی لە کودەتاکە دەکات، بەو سیناریۆیە لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر شکستی بە کودەتاکە هێنا.

ئێستا هاکان فیدان بەیەکێک لە کارەکتەرە بەهێز و یەکلاکەرەوەکان دەدەنرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو ئەو گۆڕانکاریی و رووداوانەی رودەدەن جێپەنجەی ئەوەی پێوەیە.

دوای ١٣ ساڵ لە سەرۆکایەتیی دەزگای میت، رۆژی سێی حوزەیرانی ٢٠٢٣ وەک ٤٦ەمین وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستبەکاربوو.

چاودێران دەڵێن، لە پاش ١٣ ساڵ لە ڕێبەرایەتیکردنی دەزگای هەوڵگری تورکیا، ئێستا هاکان فیدان ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی دیبلۆماسییەتی تورکیای پێسپێردراوە و دەیەوێت لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە خواستەکانی ئاردۆغان جێبەجێ بکات، چونکە ئەو بە یەکەمین پیاوی تورکیا دا دەنێرێت بۆ بەرجەستەکردنی خواست و پلانەکانی ئاردۆغان.

جیا لە گێڕانی هەر رۆڵێکی دیکە، چاودێران پێیانوایە کە دانانی هاکان فیدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئامادەکردنی ئەوە بۆ دوای ئاردۆغان و سازدانییەتی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا جێگەی ئاردۆغان بگرێتەوە و ببێتە سەرۆک کۆماری تورکیا.

  • ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم

  • ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا عێراق ئێران پرۆژەیەک کە کورد بۆ ١٠٠سالی ڕابردوو دەگێڕێتەوە

  • سێ مووچە دەفەوتێت؛ کێشە داراییەکانی هەولێر و بەغداد قوڵتر دەبنەوە

  • ئێن ئاڕ تی تێکەوت؛ وردەکاریی رێککەوتنی نێوان پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا بوو

  • زیندان و راوەدوونان؛ دوو دیارییەکەی دەستی کابینەی نۆیەم بۆ رۆژنامەنووسان

  • کۆتای ئێزدییەکان؛ 29 کاندید شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک دەکەن

  • سێ شار و سێ دیداری نێودەوڵەتیی؛ خەرجکردنی دەیان ملیار دینار بەبێ هیچ سوودێک

  • پاکتاوکردنی نەیارەکانی مالیکی؛ سەدر و حەلبووسی پاشان بارزانی

  • وردەکاری و هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو

سەرەکی