شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا
1     کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

ئیرادە میدیا

روسیا  لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکردوە، سەرۆکی ڕوسیاش دەڵێت، ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، ناچار دەبن خاکە مێژووییەکانیان بە رێگەی سەربازی  کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

فلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا دەڵێت، ئەوان سورن لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە شەڕی ئۆکرانیادا  هەرچەندە بەڕونی دەشزانن، کە وڵاتانی زلهێزی ناتۆ لە پشت ئۆکرانیاوەن و چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ کێیڤ دابین دەکەن.

پوتین لە وتارێکیدا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە پشت بەستن بە هێزی سەربازی وەک گەرەنتییەکی یەکلاکەرەوە بۆ سەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی روسیا.

سەرۆکی روسیا ستایشی هێزە چەکدارەکانی کرد ئەو وەک "قەڵغانی پاراستنی دەوڵەت" ناوی بردن و بەڵێنیدا هەموو شتێک بکات بۆ دەستەبەرکردنی کەرامەت و خۆشگوزەرانی خۆیان و خیزانەکانیان.

پوتن باسی لەوەکرد. هێزەکانیان لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەیان لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردوە و ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەردەوام دەبن لە هەنگاونان بۆ پێشەوە لە بواری سەربازیدا و  بەم نزیکانە روسیا مووشەکی نوێی هایپەرسۆنیک دەخاتە خزمەتی سەربازییەوە.

سەرۆکی روسیا ڕاشیگەیاند، هێشتا پێیان باشترە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەری رەگ و ریشەی ململانێکان بکەن، هۆشداریشیدا لەوەی روسیا "رێگای گونجاو دەدۆزێتەوە" بۆ کۆنتڕۆڵکردنی  خاکە مێژوییەکانی ئەگەر لایەنە دوژمنکارەکان و لایەنگرانیان بەردەوام بن لە پشتگوێخستنی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان.

شەڕی ڕوسیا-ئوکراینا لە مانگی شوباتی 2014ەوە لە نێوان ڕوسیا (شانبەشانی جوداخوازانی ڕوسیا لە ئوکرانیا) و ئوکرانیا بەردەوام بوو،  دوای شۆڕشی کەرامەت لەلایەن ئوکرانیا، ڕوسیا کریمیای لە ئۆکرانیا لکاند و پشتگیری لە جیابووەوەکانی لایەنگری ڕوسیا کرد لە شەڕەکەدا لە دۆنباس دژی ھێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا؛ شەڕەکانی ھەشت ساڵی یەکەمی ململانێکە ھەروەھا ڕووداوە دەریایییەکان و شەڕی ئەلیکترۆنی و بەرزبوونەوەی گرژییە سیاسییەکانی لەخۆگرتبوو، لە مانگی شوباتی 2022دا، ململانێکان پەرەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی، چونکە ڕوسیا لەشکرکێشییەکی تەواوەتی بۆ سەر ئوکراینا دەستپێکرد وبەردەوامی جەنگیش وایکرد، روسیا قوربانییەکی زیاتر بدات، وەک لە ئۆکرانیا، بە جۆرێک تائێستا روسیا زیاتر لە(95) هەزار و ئۆکرانیا (45) هەزار قوربانی داوە، هەروەها چەندین وڵات گەمارۆ و سزای ئابووری خستووەتە سەر روسیا و بەشێک لە پەیوەندییەکانیان لەگەل بچڕاندووە.

  • روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

سەرەکی