لافاوەکەی چەمچەماڵ
8   کاتژمێر پێش ئێستا 82 جار خوێنراوەتەوە

لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

ئیرادە میدیا

ڕووداوەکەی چەمجەماڵ چەند ڕۆژێکە هەریم و پارچەکانی دیکەی کوردستان و تەنانەت دەرەوەشی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە.

پێش ڕووداوەکە کەشناسی رایگەیاند کە بارانێکی بەخوڕ بەڕیوەیە و ئەگەری ئەوە هەیە لافاوی گەورە دروست بێت. بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی هەرێم دەسەڵاتی دا بە دەسەڵاتە خۆجییەکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو. بەڵام دەسەلاتداران لە دەڤەری سلێمانی بێدەنگ بوون و ڕووداوەکەیان بە هەند وەرنەگرت، ئەوەش یەکەم هۆکاربوو بۆ قورس بوون و لێکەوتەی خراپ لە ئەنجامی لافاوەکە کە تێیدا بەداخەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، ئەوە جیا لە زیانی مادی کە 200ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

ڕۆڵی میدیا لە دوای ڕوودانی کارەساتەکە 

لەم ڕووداوەدا ڕۆڵی میدیا لەناساندن و دەرخستنی کەیس و کارەساتەکە زۆر بەهێز بوو، میدیا و سۆسیال میدیا لە پێش هەرلایەن و کەناڵێکی حزبەکانەوە دەنگ و ڕەنگی  لێقەوماوانی کارەساتەکەی گەیاندە هەموو کون و قوژبنێک. بەوەش کۆدەنگییەک دروست بوو، لە هەموو لایەکەوە ڕاگەیەندراو و پشتگیری بۆ هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو بڵاو کرانەوە. بەڵام کارەساتەکە لەپاڵ جوانیەکانی مرۆڤی کورد و کاری دەستە جەمعی هاوڵاتیان بۆ پشتگیری و بەدەمەوە هاتنی خەڵکی چەمچەماڵ و دەڤەرەکانی دیکە،، بابەتێکی نەخوازراوی لە ململانێی میدیایی نێوان دەسەلاتی سەوز و زەرد هەڵماڵی کە کاریگەریەگەی تا ئێستاسی لەگەڵ بێت خراپە و هاوڵاتیانی بێهیوا کرد لە یەک دەستی و یەک ڕەنگی لانی کەمیش بێت لە ئان و ساتی ڕووداوە نەخوازراوەکاندا.ملانێکە ئەوەنە توند بوو، بە ئاشکرا پێی وتین ماڵی کورد دوو ئیدارە و یەک حکومەتی کارتۆنییە و ماڵێکی پەرت بووە.

ڕۆڵی دەسەڵاتی یەکیتی چی بووە وەک دەسەڵاتداری یەکەم لە دەڤەرە زیانلێکەوتووەکان.

ڕۆڵی یەکێتی لەدوای رووداوەکە زۆر لاواز بوو. چوونی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ جەمچەماڵ و ڕاگەیاندنی سندوقی ،کۆمەک، هێندەی تر بێدەسەڵاتی یەکێتی سەلماند بەوەی کە بەو هەموو داهاتەی لەبەردەستیایەتی کەچی نەیتوانی پارە دابین بکات ! یەکێتی داوای لە خێرخوازان کرد بەتەنگ شارەکەوە بچن, ئەوەش لە کاتیکدا داهاتێکی نەبڕاوەی زۆر و زەوەند لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە ، مەرز و نەوت و ناوخۆ، باج و زەوی فرۆستن و تا کۆتایی.... جگە لەوانە زۆرترین داهاتی ژێر زەوی کەغازی سروشتی ناوچەکە خۆیەتی لە ناوچەی جەمچەماڵە و لە ژێر قەڵەم ڕەوی ئەواندایە .

پارێزگار بۆ بێدەنگە ؟ یان کەمترین قسەی هەبوو لە سەر ڕووداوەکە ؟

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە قوتابخانەی قەندیل لە تەکیە ڕایگەیاند کە ئەوان چوار ڕۆژ پێش کارەساتەکە بەرپرسانی سلێمانییان ئاگادار کردۆتەوە لەوەی کە دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە پشوو ڕاگەیەنن بەڵام ئەوان بێدەنگیان هەڵبژارد، تەنانەت دوای کارەساتەکەش پارێزگار هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو نەکردەوە وخۆی لێبێدەنگ کرد.

بێدەنگی پارێزگار لەم دۆخەدا وەک ئەوەی زۆرێک لە شرۆڤەکاران و تەنانەت هاوڵاتیانیش باسی لێوە دەکەن سەلمێنەری ئەوەیە کە یەکێتی پارێزگاری ئێستای وەک دیکۆر هێشتۆتەوە و ڕێگەی هەندێک جموجوڵی پێنادات، جیا لەوانەش یەکێتی کارە نایاساییەکانی خۆی بە پۆست و پلەکەی ئێستای پارێزگارە بەناو گۆڕانەکەدا ئەنجام دەدات کە داهاتووەکەی باس نابێت بۆ پارێزگاری ئێستا ، لە سەروو ئەوانەوە و ئەوەی دەرکەوت لەم ڕووداوەدا تەنها جێگری پارێزگار بوو،  ئەوەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە خۆری پارێزگاری سلێمانی بەتەواوی ئاوا بووە و تەنها پاڵێکی بچووکی ماوە کەلەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەوەش ببینین .

سەرمایەداران هاتنە سەر خەت، بەڵام !

هاتنە سەرخەتی سەرمایەداران و سەرفکردنی ملیارەها دینار بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ کردەیەکی ناوازە و زۆر ئیجابی بوو، بەڵام ! ئەوەش بۆخۆی ڕاستیەکی تاڵی دیکەی ئاشکرا کرد ئەویش هەڵتۆقینی ئەو هەموو سەرمایەدارە بوو کە دەکرێت نیشانەی پرسیاری گەورە دروست بکەن ! چۆن و بەچی بوون بە ملیۆنێر و ملیاردێر لە کاتێکدا حکومەتەکە مانگانە وەک دەڵێت ناتوانێت ١٢٠ ملیار دینار کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی وەک نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدادی بکات.

کۆمەك و دڵسۆزی خەڵک 

خەڵک بە گشتی سەلماندی کە گیانی هاوکاری هەیە و هەموو پەرۆش بوون و کۆی شارەکانی هەرێم بەشدار بوون، بەلام ئەو بیسەروبەرییە لە جیاوازی و زیاد لە سندوقێک و زیاد لە گروپێک پرسیار دروست دەکات کە بۆچی کۆی خەڵک و گروپە خیرخوازییەکان بەیەکەوە بەشدار نەبوون لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە. بەو پێیەی دەکرێت لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان و بەرەنجامی گرو گروپێنەی ڕێکخراوەکان کیشە دروست ببێت و هاوکارییەکانیش وەک خۆیان نەگەن بە زیانلێکەوتوان.

کۆتایی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی

ڕووداوەکەی چەمچەماڵ دەبوو ئێستا سەرباری کارەساتەکە کەرەستەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بێت و لەدەرەوەی هاوکاری مرۆیی، دەبوو هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات ڕۆلی بەرەنگاری و ڕەتکردنەوەی ئەو بێدەربەستییەی دەسەڵاتی کوردیان بقۆستایەتەوە و پشتی چەمچەماڵییەکانیان بگرتایە بۆ فشاری مەدەنی گەورە. بەڵام نەک ئەوە نەکرا بەڵکو ئەو ڕێکخراو و حزب و حزبۆکانە ڕایانگەیاند کە بەرپرسان دەدەنە دادگا، بێ ئەوەی پێمان بڵێن ئەیاندەن بەکام دادگا ! لەکاتیکدا دەزانین دادگا سەروەر نییەو دەسەڵێت پیش ئەوان هەندێک لەکاربەدەستانی لە کارەکانیان دوورخستەوە بەوەش لوتکەی دەسەڵات بە دوورخستنەوەی چوار پێنج کاربەدەست خۆی لە بەرپرسیارییە گەورەکە دزییەوە.

لە دوای کارەسات  چی بکرێت ؟

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە- جەمچەماڵ، ئەوەش لە یەکەم وێستگەی بەدەمەوە چووندا شارەکە لە بێئاوی هاوین ڕزگار دەکات . 
پرۆژەی گەورە بۆ گەنجان ئەنجام بدرێت و هەلی کاریان بۆ دروستبکرێت .
 فشار لە دەسەڵات بکرێت بۆ سەرفکردنی بەشێک لە داهاتی غازی ناوچەکە بۆ شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری .
دەسکاریکردنی ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆی شارەکە و گرەنتی تەواو بدرێت بە دانیشتوانەکەی کە ئەوە ڕویدا و بەسەر شارەکەدا هات لە داهاتوودا ڕووناداتەوە .

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

  • تره‌مپ ده‌یه‌وێت كار به‌ستراتیژیه‌تێكى 200 ساڵه‌ى ئه‌مریكا بكات.. ئه‌وروپییه‌كان توڕه‌ن

  • سودانی لەسەر بەتیرۆریست ناساندی حزبوڵڵاو حوسییەکان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

سەرەکی