×

2024-04-23 89 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی کۆنگرە دەکات و هێشتا داهاتووی بەرهەم ساڵح و لاهور جەنگی روون نییە

دۆسیەی تایبەت


یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە بڕیارێكى كتوپڕدا رۆژى ئەنجامدانى كۆنگرەى پێنجەمى یەكێتى دیاریكرد و ئاماژەكان بۆ ئەوەیە مەبەستێكى سەرەكى یەكێتى لەو گۆنگرەیەدا بەشێوەیەكى یاسایى لاهور جەنگى و ئەو كەسانەى لێوەى نزیكن دوربخاتەوە. بەرپرسیێكى باڵاى یەكێتیش دەڵێت كۆنگرە بۆ گۆڕانكاریە لە ژمارەى سەركردایەتى و شێوازى كارى یەكێتى.

یەکشەممەی رابردوو 20ى ئابى 2023 بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسی یەكێتى لە شاری کەرکوک کۆبوەوە و دواتر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایان كرد كە یەكێتى بڕیاریداوە 27ى ئەیلوولى 2023 كۆنگرەى پێنجەم ئەنجامبدات.

بەپێى راگەیاندراوەكە تەوەرە سیاسییەکان، کاری رێکخراوەیی و ئۆرگانەکان و ئەنجامدانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و تێیدا هاتووە، “وەک ئیستحقاقی حیزبی، دیموکراسی، لەپێناو جۆشدانەوەی گیانی یەکێتیبوون، بڕیاردرا رۆژی 27ـی ئەیلوولی 2023 کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ببەسترێت.”  

راگەیاندنى كۆنگرەى یەكێتى پێش تەنها پێش یەك مانگ لە ئەنجامدانى لەكاتێكدایە بە پێى پەیڕەوى ناوخۆى یەكێتى دەبێت شەش مانگ پێشتر ئامادەكارى بۆ كۆنگرە بكرێت، هەربۆیە باس لەوە دەكرێت كە پێناچێت كۆنگرەیى یەكێتى سەركەوتووبێت و گۆڕانگارى گەورەى تێدا رووبدات.

سەرچاوەیەكى نزیك لە لاهور جەنگى بە ئیرادە میدیای راگەیاند؛ پێم وانیە لاهور شێخ جەنگى بەشدارى كۆنگرەى یەكێتى بكات و هاوكات ئەوە كارێكى مەحاڵە بافڵ تاڵەبانیی و قوباد تاڵەبانى هەرگیز ئەوە قبوڵ ناكەن.

وتیشى؛ ئەنجامدانى كۆنگرەى یەكێتى لەم كاتەدا كە بۆ هەمووان كتوپڕ بوو، لە بنەڕەتدا بۆ لێدانە لە لاهور جەنگى و ئەو كەسانەى لێوەى نزیكن كە بە پێى كۆنگرەى پێشووى یەكێتى تائێستا پلەو پۆستەكانیان ماوە و لەبەر ئەوەى لە گۆنگرەى پێشووى یەكێتى بەدەنگى زۆرینە هەڵبژێردراون بۆیە نەتوانراوە لەلایەن بەرپرسانى یەكێتیەوە ئەو كەسانە بە یاسایى لاببرێن، ئاماژەى بەوەشدا، چەند رۆژێكە لاهور جەنگى بە گەشتێك لە وڵاتى بەریتانیایە لە گەڕانەوەیدا قسەی نوێی لەو بارەیەوە دەبێت.

لە دواى ئەنجامدانى كۆنگرەى پێشووى یەكێتى كە سیستمى هاوسەرۆكی لە نێو یەكێتى هاتەكایەوە و بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى وەكو هاوسەرۆكى حزبەكە دیاریكران، بەڵام زۆرى نەخایاند و پەیوەندى نێوان ئامۆزاكان تێكچوو و لاهور جەنگى دورخرایەوە.

هەرچەندە ناوبراو لە دادگای هەولێر سكاڵاى كرد و سكاڵاكەى بردەوە كە بە پێى كۆنگرە هێشتا هاوسەرۆكى یەكێتییە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ دەسەڵاتێكى بەكاربهێنێت.

لە دواى رووداوەكانى هەشتى تەممووز بارودۆخى یەكێتى لە ئاستى ناوخۆى حزبەكە دووچاریی دەیان گرفت بووە، هەر لە دوورخستنەوەى لاهور جەنگى و ئەو كەسانەى لێوەى نزیك بوون لە پۆست و پلەكانى ناو یەكێتى و تەنانەت لە ئاستى فەرمانگە حكومى و سەربازیەكان رەنگدانەوەى زۆرى هەبوو.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن ئێستا مەكتەبى و سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى هیچ دەسەڵاتێكى ئەوتۆى بڕیاردانیان نییە و بەشدارى ئەوتۆش نین لە ستراتیژى حزبەكە و هەنگاوەكانى، ئەوەى هەیە لە لایەن خودى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى سەرپەرشتى هەموو پرسە حزبى و حكومیەكانى یەكێتى دەكرێت بڕیاریش هەر لاى ئەوانە.

 سەعدى ئەحمەد پیرە ئەندامى مەكتەبى سیاسی یەكێتى لەو بارەیەوە دەڵێت؛ لە ناو یەكێتى دەنگێك هەبووە بۆ ئەنجامدانى كۆنگرە بە شێوەیەك كە چیتر كۆنگرەكانى یەكێتى چوار ساڵ جارێك بێت و ئەو شێوازەى پێشتووتر كۆتایى پێبێت، هاوكات دوو هەڵبژاردنیان لە پێشە هەر بۆیە پێیان باش بوو كۆنگرە ئەنجامبدەن و چالاكیەكانى كۆنگرەكەش ببێتە چالاكى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان لە كەركوك و ناوچەكانى تر.

سەبارەت بە بەشداریكردنى لاهور جەنگى و ئەو كەسانەى بە بڕیاریك لە رووداوەكانى هەشتى تەمموز دورخراوەنەوە، سەعدى پیرە رایگەیاند؛ ئەوانەى بەشداریدەكەن لە كۆنگرە ئەندامانى سەركردایەتى پێشوو و ئێستا لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەى لە ساڵى 1977ەوە دانەبڕاون كە ژمارەیەكیان بۆ دانراوە. ئەوانى تر لە رێگەى رێكخستنەكانى مەڵبەندەكانەوە دیاریدەكرێن.

 ئەوەشى خستەڕوو، “شێوازى هاوسەرۆك لە ناو یەكێتى كۆتاییان پێهێناوە و چیتر سەرۆكى یەكێتى هاوسەرۆكى نابێت، بەڵام تائێستا بۆ دانانى جێگرى سەرۆكى یەكێتى لە گفتۆگۆدان”.

هەر سەبارەت بە كۆنگرەكەى یەكێتى سەرچاوەیەك لە مەكتەبى سیاسیى یەكێتى بە ئیرادە میدیاى راگەیاند؛ یەكێتى ئامادەكارى كردوە بۆ ئەنجامدانى كۆنگرە و پێشتر زەمینەسازى بۆ كردووە و بڕیارە لە كۆنگرەكە گۆڕانگارى گەورە رووبدات.

وتیشى، بە پێى ئامادەكارییەكان یەكێتى لەبەرنامەیدایە ژمارەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسیى و سەركردایەتى و پلە و پۆستەكانى ترى ناو یەكێتى كەم بكاتەوە، بەشێوەیەك ئەوانەى لادەبرێن مووچەیان پێ بدرێت، بەڵام لە ئاستى بڕیار و ناوەندى دەسەڵات رۆڵى ئەوتۆیان نامێنێت.

سەبارەت بەوەى بۆ لەم كاتەدا یەكێتى كۆنگرەى دەبەستێت لەكاتێكدا كۆنگرەكانى پێشووترى نزیكەى دەساڵیان نێوان بووە، سەرچاوەكەى مەكتەبى سیاسى وتى، چوار ساڵ بەسەر كۆنگرەى چوارەمدا تێپەڕیوە، یەكێتى پێویستى بە گۆنگرەى نوێ هەیە بۆ پێداچوونەوە بە ئیشوكارەكانى و دارشتنەوەى ستراتیژى نوێى كارى حزبەكە لە رووى ناوخۆى و دەرەوە.

رونیشیكردەوە، “ئەم كۆنگرەیە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندى بەوەوە نییە بۆ دورخستنەوەى لاهور جەنگى بێت لە هاوسەرۆكى بەشێوەیەكى یاسایى و ئەو بابەتە دەمێكە لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە یەكلابووەتەوە”.

سەبارەت بە پێدانەوەى رۆڵ یان هێنانە پێشەوەى د. بەرهەك ساڵح كە بەشدارى كۆنگرەكە دەكات، سەرچاوەكەى ئیرادە میدیا رایگەیاند؛ تائێستا ئەوە روون نییە كە بەرهەم ساڵح بەشدارى دەكات یان نا.

  • ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم

  • ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا عێراق ئێران پرۆژەیەک کە کورد بۆ ١٠٠سالی ڕابردوو دەگێڕێتەوە

  • سێ مووچە دەفەوتێت؛ کێشە داراییەکانی هەولێر و بەغداد قوڵتر دەبنەوە

  • ئێن ئاڕ تی تێکەوت؛ وردەکاریی رێککەوتنی نێوان پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا بوو

  • زیندان و راوەدوونان؛ دوو دیارییەکەی دەستی کابینەی نۆیەم بۆ رۆژنامەنووسان

  • کۆتای ئێزدییەکان؛ 29 کاندید شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک دەکەن

  • سێ شار و سێ دیداری نێودەوڵەتیی؛ خەرجکردنی دەیان ملیار دینار بەبێ هیچ سوودێک

  • پاکتاوکردنی نەیارەکانی مالیکی؛ سەدر و حەلبووسی پاشان بارزانی

  • وردەکاری و هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو

سەرەکی