×

2024-04-23 65 جار خوێنراوەتەوە

ئەمجارە شاندەکەی هەرێم بە مووچەوە دەگەڕێتەوە؟

دۆسیەی تایبەت


 

 

ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت گەیشتە بەغدا.

شاندەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داریی هەرێم، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پێکهاتوون.

ئامانجی سەرەکی شاندەکە، یەکلاییکردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستانە.

کۆبوونەوەکانی ئەو شاندە هەتاکو کاتژمێر ١١ی ئەمشەو بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد و وەزیر و بەرپرسە کوردەکانی عێراق، سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆمار سەرۆکایەتی حکومەت، بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەتی نوری مالکی و هادی عامری و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆببێتەوە.

سەردانەكە دوای ئەوە دێت هەردوو حكومەتی هەرێم‌و عێراقی فیدراڵی لایخۆیانەوە شكستی دانوستانەكانیان لەبارەی یاسای بودجەو پشكی هەرێم لە یاساكەدا راگەیاند.

بەر لەم سەردانە، شاندێکی یەكێتیی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی تارانی كرد، گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بینی، هاوكات لە هەولێریش سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ هەردوو باڵیۆزی ئێران‌و ئەمریكا لە عێراق گفتوگۆی لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغداد كرد.

حکومەتەکەی سوودانی، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ، داهاتی نەوتی، زیاتر لە 61 ملیار دۆلار بووە،5 ملیار دۆلار زیادەی داهاتی نەوتی هەبووە چونکە لە بودجە بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە، بەڵام تێکڕا بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە 76 دۆلار فررۆشراوە.

حکومەتەکەی مەسرور بارزانی، ئەگەر حسابی فرۆشتنی نەوتەکەی بکرێت هەر بە نرخی نەوتی عێراقیش کە وا نییە زۆر بە کەمتر فرۆشتوویەتی، دەکاتە، نزیکی 2 ملیار  دۆلار بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، دواتر هەناردەی نەوتی ڕاگیراوە.

هەرێم داهاتی ناوخۆی هەیە و ئێستا 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، بەڵام داهاتەکەی ناگاتە سەدا یەکی داهاتی نەوتی عێراق.

ئەم سەردانەی شاندی حکومەتی هەرێم دوو رێگایان هەیە یان لەگەڵ بەغدا بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، یان هەر نەبێت بەغدا ٥٠٠ ملیار دیناری دیکە بە قەرز بۆ هەرێم بنێرێت هەتاکو کارووو بارە داراییەکانی خۆی پێ رێکبخاتەوە.

لەسەرەتای 2023ەوە، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە (19) جار چوونە بەغداد، بەڵام ئەم سەردانە زۆرانە نەیتوانی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا زامن بكات، ئەمەش لەسەردەمێكدا كە حكومەتی هەرێم نزیكەی 80%ی داهاتەكانی لەدەستداوە، بەهۆی راوەستانی هەناردەی نەوتەوە لەرێگەی توركیا.

دوو مانگ بەسەر دابەشنەکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم تێپەڕیوە و تائێستا هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن بەغداوە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشتى ئەمساڵ نەنێردراوە.

تائێستا گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامییان هەیە و دوایین جاریش لە کۆتایى مانگى هەشت شاندى هەرێم بە سەرۆکایەتى ئاوات شێخ جەناب چووەوە بەغدا بۆ داواکردنى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت، لەکاتێکدا ئێستا لە ناوەڕاستی مانگی نۆ داین.

ئەوەلەکاتێکدایە، یاسای بودجەى گشتی لە 12ـی حوزەیران لە پەرلەماندا پەسەند کرا، لە 26ـی هەمان مانگ لە رۆژنامەى وەقائیعی عێراقى بڵاوکرایەوە، پارەکە بەبڕى 198.9 تریلیۆن دینار دیاریکراوە و لەکۆى ئەوبڕەش پشکى هەرێم بە زیاتر لە 16 ترلیۆن دینار دانراوە.

  • ساڵیادی کۆمەڵکوژیی دێرسیم

  • ڕێگای گەشەپێدانی تورکیا عێراق ئێران پرۆژەیەک کە کورد بۆ ١٠٠سالی ڕابردوو دەگێڕێتەوە

  • سێ مووچە دەفەوتێت؛ کێشە داراییەکانی هەولێر و بەغداد قوڵتر دەبنەوە

  • ئێن ئاڕ تی تێکەوت؛ وردەکاریی رێککەوتنی نێوان پارتی و نەوەی نوێ ئاشکرا بوو

  • زیندان و راوەدوونان؛ دوو دیارییەکەی دەستی کابینەی نۆیەم بۆ رۆژنامەنووسان

  • کۆتای ئێزدییەکان؛ 29 کاندید شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەک دەکەن

  • سێ شار و سێ دیداری نێودەوڵەتیی؛ خەرجکردنی دەیان ملیار دینار بەبێ هیچ سوودێک

  • پاکتاوکردنی نەیارەکانی مالیکی؛ سەدر و حەلبووسی پاشان بارزانی

  • وردەکاری و هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بوو

سەرەکی