5 کاتژمێر پێش ئێستا
657 جار خوێنراوەتەوە
ئاڵۆزی پێش دانوستان كەوت؛ ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشی زەمینیی دەكات
جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی نایە مانگی دووەمیەوە
ناوەندی هەواڵ
لەگەڵ ئەوەی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی نایە مانگی دووەمیەوە، بەرپرسە ئەمریكیەكان دەڵێن پێنتاگۆن ئامادەكاری بۆ هێرشی زەمینیی لە ئێران دەكات.

ئەم پرۆسەیە ناگاتە داگیركردنی فراوانی ئێران
بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئەم پرۆسەیە ناگاتە داگیركردنی فراوانی ئێران، بەڵكو كورت دەبێتەوە لە هێرشی زەمینیی هێزە تایبەتەكان و هێزی مارێنز و بۆردومانی ئاسمانیش لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە.
هەڕەشەی هێرشی زەمینیی ئەمریكا بۆسەر ئێران لەكاتێكدایە، سوپای پاسداران ئامادەكاری دەكات بۆ بە ئامانجگرتنی ناوەندە ئەمریكیەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش زانكۆكان، بەهۆی بۆردومانكردنی چەند زانكۆیەك لە ئێران، سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاندووە كە چەند بارەگایەكی سەربازیی و ئەمنیی ئێرانی لە تارانی پایتەخت و چەند شارێكی تر كردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت بەرپەرچی چەند هێرشێكی موشەكییان داوەتەوە كە لە یەمەنەوە ئاڕاستەكراون، ئەمەش سێیەم هێرش بووە لەماوەی دوو ڕۆژدا كە حوسییەكانیش جەنگیان دژ بە ئیسرائیل ڕاگەیاند.
لەڕووی سیاسییەوە، پاكستان ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی چوار قۆڵی دەكات، كە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و توركیا و میسر لە ئیسلام ئاباد لەخۆدەگرێت، ئەویش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هێرشەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان
درێژەكێشانی جەنگ لەكاتێكدایە، گروپە چەكدارەكان بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بارەگای بارزانی و چەندین پێگەی تریان لە هەرێمی كوردستان بۆردومان كرد ئێرانیش ئەنجامدانی چەند هێرشێكی بۆسەر هەرێمی كوردستان و "بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا" ڕاگەیاند، ئەمەش ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێكەوتەوە و ئەمریكا، ئێران بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتبار دەكات، لە ناوەڕاست و باشوری عێراق و ناوچە كێشە لەسەرەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش چەندین هێرشی ئاسمانیی بۆسەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدراون.
لەماوەی ئەم جەنگەدا كە 28 ی شوباتی ئەمساڵ بە كوژرانی عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و چەندین سەركردەی سەربازیی و سیاسی ئێران لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دەستیپێكرد، زیاتر لە 450 هێرشی درۆنیی و موشەكی كراوەتەسەر هەرێمی كوردستان و دەیان كەس شەهید یاخود برینداربوون.

مانگێکی جەنگەکە
تائێستا بەهۆی بەردەوامیی جەنگەكەوە، لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران كەس كوژراون و دەیان هەزار كەسیش برینداربوون یاخود زیان بەر ماڵ و شوێنە بازرگانیەكانیان كەوتووە، جگە لەوەی جەنگ ئابوری جیهانی تووشی قەیران كردووە و بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتیوانی و گواستنەوەی نەوت و كەلوپەل، نرخی نەوت و وزە و بەشێك لە پێداویستیە خۆراكیی و ژیانیەكان چەند هێندە بەرزبووەتەوە.
هەرچەندە ئەمریكا و ئیسرائیل دەڵێن لەماوەی مانگێكی جەنگەكەدا، زیاتر لە 70% ی پیشەسازیی سەربازیی ئێران و زیاتر لە 90% ی توانای بەرگریی ئاسمانیی و موشەكی ئێرانیان لەناوبردووە، بەڵام هێشتا موشەك و درۆنەكانی ئێران مەترسین بۆسەر هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەكە، بۆیە بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكا بۆ "واشنتۆن پۆست" وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشێكی زەمینیی دەكات كە چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، بۆ ئەوەش بەوتەی كۆشكی سپی چاوەڕێی ڕەزامەندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكان.

پلانی هێرشی زەمینیی چۆنە؟
بەوتەی ئەو بەرپرسانە، ئیدارەی ئەمریكا سەرەتا تاوتوێی چۆنیەتی كۆنترۆڵكرردنی دوورگەی خارگی ئێران دەكات، كە بە شادەماری ئابوری و نەوتی ئێران دادەنرێت، جگە لەوەی تاوتوێی هێرشی زەمینیی بۆ كەناراوەكانی نزیك لە گەرووی هورمز دەكەن. لەكاتێكدا هەندێك سەرچاوەی ئەمریكی دەڵێن ئەو هێرشە زەمینیەی ئەمریكا ئامادەكاری بۆ دەكات ماوەكەی دوو مانگە.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەر لەگەڵ دەستپێكردنی هێرش بۆسەر ئێران و پێش هێرشەكەش، هەزاران سەربازیی مارێنزی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە.

-
دۆخی زیندانیی عەبدوڵا ئۆجەلان دەگۆڕێت
|
-
ئاڵۆزی پێش دانوستان كەوت؛ ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشی زەمینیی دەكات
|
-
لێرەین تا تاران فێری ئازادی بکەین
|
-
|
-
ئاگربەست لەنێوان مەرجەكاندا گیری خواردووە
|
-
كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق؛ سەرەتا یان كۆتایی!
|
-
عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات
|
-
وردەكاری هێرشە موشەكیەكان بۆسەر بارەگایەكی پێشمەرگە لە هەولێر
|
-
نامەوێت موجتەبا بكوژرێت؛ ترەمپ: دەمەوێت لەگەڵ ئێران رێكبكەوم
|
|
|
|