1     کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئایا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت؟

پەرلەمانی عێراق رۆژی دانیشتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رۆژی 11 ی نیسانی وەك كاتی دانیشتن، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرد.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ سەرۆكایەتی كوتلەكان ڕێكدەخرێت، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە گرنگەكانی ئەنجومەن، دیارترینیان گفتوگۆی ئەو یاسایانەی لە خشتەی كارەكانی ئەنجومەنەكەدا هەبوون، لەگەڵ دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكان.

كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی فراوان دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تاوتوێ دەكات

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستووەتەڕوو: كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی فراوان دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار تاوتوێ دەكات، گرنگە ئەو مافە دەستورییە پێكبهێنرێت و كۆتایی بە دۆخی چەقبەستوویی سیاسی بهێنرێت لەو دۆخە ئەمنیی و ئابورییەی ڕوبەڕووی وڵات بووەتەوە.

بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی 11 ی نیسان وەك كاتی دانیشتنەكە دیاریكراوە، داواش لە لایەنە سیاسیەكان دەكات بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و ئەو مافە دەستورییە تەواو بكەن و حكومەتێك كە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەكانی هەبێت پێكبهێنن.

ئەو داواكارییە لەكاتێكدایە، 220 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیمزایان كۆكردووەتەوە و بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەیان ناردووە داوا دەكەن دانیشتنی رۆژی دووشەممە تایبەت بێت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی،  رێككەوتوون

پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی، كە ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسی شیعە لەخۆدەگرێت، رێككەوتوون لەسەر ئەوەی یەكلاكردنەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكەوێتە دوای كۆتایی هاتنی ئەو جەنگە هەرێمیەی لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستیپێكردووە.

چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی 24 ی كانوونی دووەمی ڕابردوو نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاریكرد، وەك هەنگاوێك كە دەرگای دانوستانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق كردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین جار داوای كردووە پێشتر سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت، ئەمەش لەلایەن هێزە كوردیەكانەوە بەتایبەتیش پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ڕەتكراوەتەوە، وەك لە نامەكەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی پێكرابوو.

سەرۆک کۆمار چۆن هەڵدەبژێردرێت؟

پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە (واتا 220 دەنگ لە كۆی 329 ئەندام)، كە ئەمەش گەورەترین ئاستەنگە لەبەردەم فراكسیۆنەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی.

 ئەگەر لە خولی یەكەمدا هیچ كاندیدێك ئەو ڕێژەیە بەدەست نەهێنێت، ئەوا ڕكابەری دەكەوێتە نێوان دوو كاندیدە یەكەمەكان و هەر كەسێك زۆرترین دەنگ بهێنێت دەبێتە سەرۆك كۆمار. 

  • توركیا هەڕەشەی دەستێوەردان لە هەرێمی كوردستان دەكات؛ ئەگەر كورد بەشداری جەنگی ئێران بكات

  • ئایا سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت؟

  • دۆخی زیندانیی عەبدوڵا ئۆجەلان دەگۆڕێت

  • ئاڵۆزی پێش دانوستان كەوت؛ ئەمریكا ئامادەكاری بۆ هێرشی زەمینیی دەكات

  • لێرەین تا تاران فێری ئازادی بکەین

  • لە پشتی پەردەوە

  • ئاگربەست لەنێوان مەرجەكاندا گیری خواردووە

  • كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق؛ سەرەتا یان كۆتایی!

  • عەبدوڵا ئۆجەلان نەشتەرگەری بۆ كراوە؛براكەی سەردانی كردووە و باسی تەندروستی دەكات

سەرەکی