10 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
دوێنێى لێ بووه به پێرێ؛ پارتى به ناوی چاودێرێكه‌وه وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له كۆڕبه‌ندى دێڵفى له سلێمانى قسه‌یكرد، یه‌كێك له قسه‌كانى ئه‌وه‌بوو "هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن"، پارتى به‌تایبه‌تى له‌م قسه‌یه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیگه‌رانه، له ماڵپه‌ڕى ڕه‌سمیی پارتى به ناوى چاودێرێكه‌وه وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له به‌روارى قسه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانیدا هه‌ڵه‌یان كردووه و له برى دوێنێ نووسیویانه " پێرێ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی لە میانی مداخلەی پەنێڵێکدا لە سلێمانی، دیسان خەڵکی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پڕۆسەی سیاسیی کوردستان بێ ئومێد کردەوە".
هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن
دوێنێ بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان له پانێڵێكى كۆڕبه‌ندى دێڵفى له سلێمانى ڕایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له كوردستان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن".
وتیشى "پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌مه تێبگات هیچ حكومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌كایه‌وه وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی تر بێت".
"هیچ كه‌سێك نایه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێشتر هه‌بوو وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه، ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێ له هاوبه‌شی تێبگات، له به‌غداد تێبگات، له دۆخی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگات". بافڵ تاڵه‌بانى واى وت.
سه‌رۆكى یه‌كێتیی وتیشى "هاوپه‌یمانێتییه‌كم هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ، چه‌ندێك باشتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر پارتیشم له‌گه‌ڵ بێت، بۆچی بتوانم له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین دابنیشم به‌ڵام نه‌توانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود؟! چه‌ندیجار پیشنیاز كراوه ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه".
وه‌ڵامى پارتى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ڕێگه‌ى ماڵپه‌ڕى ڕه‌سمی خۆیه‌وه به‌ناوى چاودێرێكه‌وه وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى داوه‌ته‌وه، نوسیویه‌تى :"پێرێ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە میانی مداخلەی پەنێڵێکدا لە سلێمانی، دیسان خەڵکی کوردستان لە هەر پێشوەچوونێکی پڕۆسەی سیاسیی کوردستان بێ ئومێد کردەوە. حوکمدان لەسەر وەهمی خۆبەگەورەزانین و ئیدیعای ناوبژیوانیی نێوان زلهێزەکانی دنیا و ئەمەریکا و ئێران و گوایە ئەوان دەتوانن ڕۆڵی دەوڵەتێکی دووسەد ملیۆنی و ئەتۆمی وەک پاکستان بگێڕن بۆ خەڵکی کوردستان جێدەهێڵین".
ماڵپه‌ڕه‌كه نووسیویه‌تى "ڕاست و دروستیی ئیدیعاکانیشی سەبارەت بە پەیوەندیی باشی لەگەڵ خەڵکی سلێمانی و گەنجانی ئەو شارە، لێدەگەڕێین خەڵکی سلێمانی وەڵامی بدەنەوە و خەڵکی سلێمانیش ئەوەندە زاکیرەی کورت نیە ڕووداوەکانی سلێمانی لەبیرکردبێت".
سێ خاڵی تایبەت بە هۆکاری پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان
"لەو چەند دێڕەدا بە کورتی لەسەر سێ خاڵی تایبەت بە هۆکاری پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هەڵوەستەیەک دەکەین. جارێ ئەو تانەیەی کە لە سەرکردایەتیی پارتیدا گوایە ئاگایان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دونیا نییە)، گەر مانایەکی هەبێت ئەوەیە کە فیعلەن خۆی و چواردەورەکەی بێ‌ئاگان لە مێژووی پارتی لە بواری خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسیش‌دا، بە کورتی، خەڵکی کوردستان و ڕەنگە زۆربەی یەکێتییەکانیش لە دڵی خۆشیاندا بێت، شایەتی بۆ پارتی دەدەن کە ئەو هێمنی و سەقامگیرییە نیسبییەی لە پاش ڕاپەڕینەوە لە کوردستاندا هەبووە و هەیە، پشکی شێری بەر دانایی پارتی و دانبەخۆداگرتن و هەست بە بەرپرسیاریی سەرکردایەتیی پارتی و جەماوەرەکەی دەکەوێت. دەنا، گەر چارەنووسی کوردستان بە دەست خەڵکانێکی دیکەوە بایە، خەڵکی کوردستان دوو ڕێگەیان لەبەردەمدا بوو کە سێیەمیان نییە، یان شەڕ و ماڵوێرانی، یان تەسلیمبوون و فرۆشتنی کوردستان بە خاک و خەڵکەوە".
له درێژه‌ى وه‌ڵامه‌كه‌ى پارتیدا هاتووه:"سەرۆکی یەکێتی، باسی تەعامولکردنێکی (نوێ) دەکات لەگەڵ بەغدا! یەکەم تەعامولکردن دەبێت دووسەرە بێت دەنا سەردەکێشێت بۆ تەسلیمبوون کە خەڵکی کوردستان فێری ئەمیان نین، دوای ئەوە هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارن هەر کاتێک گەر بەغدا هەنگاوێکی باش بنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەک بە پیرییەوە چووە، بەڵکو دوو هەنگاوی باشی ناوە تا پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لە بەرژەوەندیی کوردستان و عێراق بچێتە پێش، وەک ئەوەی ئێستا هەیە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی عێراقدا. لەوەش زیاتر، چۆنیەتیی پەیوەندییەکانی کوردستان و عێراقی فیدراڵی، دەستووری عێراق ڕەنگڕێژی کردووە و ماف و ئەرکی هەردوولای بە ڕوونی دیاریکردووە، سەیر ئەوەیە، سەرۆکی حزبێکی کوردستانی، تەنیا و تەنیا خەڵکی کوردستان و حکوومەتەکەی بە بەرپرسیاری کێشەکان بزانێت و پەرێزی لایەکەی دیکە پاک بکاتەوە و بەهانە بۆ ئەو هەموو غەدرە بێنێتەوە کە حکوومەتەکانی پێشووی عێراق لە خەڵکی کوردستانیان کردووە".
"کاتێک هاتە سەر هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی کوردستانیش، وەک عادەتی هەمیشەیی، ناهەقییەکی زۆری کرد. ئاخر لە کوردستاندا هەڵبژاردن کرا و زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە پارتی و بەردەوامیی حوکمڕانیی پارتی دا کە ڕوون و دیاربوو پرۆژە خزمەتگوزارییە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو سەرکەوتنە گەورەی پارتی بوون، ئیدی بە چ حیسابێک ئەو دەڵێت (کەس لەم حکوومەتە ڕازی نییە)!! مەگەر زۆرینەی خەڵکی کوردستانی پێ (کەس) نییە؟!! ئەدی هەڵبژاردن بۆچی دەکرێت؟ دواجار بە لە خۆباییبوونێکی سەیرەوە دەڵێت: (ناچینە نێو حکوومەتێکەوە کە هاوشێوەی حکوومەتی پێشوو بێت). لە کاتێکدا، خۆیان بەشێکن لەو حکوومەتە و لە باسی دەستکەوتەکاندا، لە هەموو کەس زیاتر خۆیان بە دەستکەوتەکانەوە بادەدەن". ئه‌مه‌ش ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى پارتى نووسیویه‌تى.
لە کۆتاییدا ماڵپه‌ڕى ڕه‌سمیی پارتى نووسیویه‌تى " توانای سیاسی و ئیدارەدانی ململانێ، بە ئیدیعا و خۆبادان نییە، بە کردارە. لە مێژووی سیاسیی کوردستاندا هیچ کەس هێندەی پارتی پەرۆشی گفتوگۆ و پشوودرێژ نییە. حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیش هەر دەبێت بە شێوازێک پێک‌بێت تەعبیر لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بکات، نەک مەزاجی ئەم و ئەو، یان بەرژەوەندیی حزبێک یان تاقمێک. بەری لەخۆباییبوونیش لە درۆ کورتترە".
قوباد تاڵه‌بانی: با یه‌كێك ته‌له‌فۆنێكم بۆ بكات بڵێ وه‌ره دابنیشین
هه‌ر دواى قسه‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى له كۆڕبه‌ندى دێڵفى، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له پشكى یه‌كێتى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:"هیوادارم برایانی پارتی پاشگه‌زنه‌بووبنه‌وه له‌و دیدگا هاوبه‌شانه‌ی كه نوسراونه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌مانه‌وێ له كوێ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت دابڕا، له‌وێوه ده‌ستپێ بكه‌ینه‌وه".
وتیشى "من 20 جار له ئیعلام وتومه ئاماده‌ین بۆ دانیشتن، با یه‌كێك ته‌له‌فۆنم بۆ بكات بڵێ وه‌ره دابنیشین".
"ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش رێكبكه‌وین ناتوانین ئه‌م هه‌رێمه به‌بێ پارتی به‌ڕێوه ببه‌ین، هانده‌ری عێراقین له مۆندیال، ئه‌گه‌ر عێراق نه‌یبرده‌وه وه‌ختی هاتووه به‌ریتانیا بیباته‌وه، له ساڵی 66 وه مۆندیالی نه‌بردووه". قوباد تاڵه‌بانى واى وت.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ست ئه‌كه‌م بۆچوونی جیاواز هه‌بێت له‌ناو پارتی، من ئه‌زانم جه‌نابی كاك مه‌سعود له هه‌موومان شاره‌زایی سیاسی هه‌یه‌و ئه‌زانێت ئه‌بێت پارتی و یه‌كێتیی جۆرێك له ته‌باییان هه‌بێت، كاك مه‌سرورم خۆش ئه‌وێی و هیچ موشكیله‌یه‌كم نییه له‌گه‌ڵی، به‌ڵام من ئه‌گه‌ر راوێژكاری بویمایه پێم ئه‌وت كه تۆ ئه‌چی بۆ به‌غدادو هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌بینی، ئه‌بێت سه‌رۆك كۆماریش ببینیت".
یه‌كگرتوو: وامانزانى ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و نیشتمانییه
هه‌ر دوێنێ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بۆ پارتی و یه‌كێتیی له كۆڕبه‌ندى دێڵفى ڕایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه ئه‌گوزه‌رێ دیاره‌و هه‌موومان ئه‌زانین، ئاڵنگارییه‌كان مه‌علومه، وامانزانی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه كه قسه‌یه‌كی خێر بكه‌ین له‌و به‌ینه‌دا".
وتیشى "هه‌ردوولا (پارتی و یه‌كێتیی) ده‌رك ئه‌كه‌ن كه چی روویداوه، به‌ڵام رێگه‌چاره‌كان تۆزێك دوركه‌وتوه‌ته‌وه له‌به‌ر هه‌ندێك شتی ده‌روونی و شه‌خسی و حزبی، عه‌جایه‌ب نییه ده‌ستێوه‌ردانیش ببێت".
"وامان هه‌ست كرد كه زه‌روره‌ته‌و له مه‌كته‌ب سیاسی پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كرد، كه وه‌كو بنه‌مای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه میدیا ده‌وری ئیجابی هه‌بێت و تێكده‌ر نه‌بێت، ئینجا ده‌ستبكه‌ین به دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت خاڵه‌كان و كێشه‌كان چین و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ قسه‌ی تێدا بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر میدیا‌و له دوره‌وه‌و به شه‌ڕه قسه."سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین واى وت.
ئه‌میندارى یه‌كگرتووى ئیسلامى وتیشى:"ئه‌و پێشنیازانه‌مان كرد و به‌ڕێزه‌وه كاك بافڵ په‌سه‌ندی كرد، چووینه لای به‌ڕێزانی پارتی و له كاك مه‌سروره‌وه ده‌ستمان پێكردو ئه‌ویش گوێ گرت و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌مان پێدا پێی باش بوو".
"وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هاتن بۆ لامان و زیاتر بۆمان رۆشن كردنه‌وه كه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه شتێكی له پشته‌وه نییه‌و هه‌ر ئه‌مه‌یه كه هه‌یه‌و موزایه‌ده‌ی دڵسۆزی له‌سه‌ر كه‌س ناكه‌ین، به‌ڵام واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌یبینین، ئێوه‌ش ده‌یبینن به‌ڵام دیاره ئه‌وله‌ویه‌ت ته‌نزیم ناكرێت، هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌ماندا، ئه‌وه‌ی هه‌ستمان كرد ئه‌وانیش تێگه‌یشتوون له مه‌سه‌له‌كه، به‌ڵام دیاره بردیانه‌وه بۆلای به‌ڕێز كاك مه‌سعود". ئه‌مه‌ش به‌شێكى تره له قسه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین.
تۆزێك وه‌ختی ده‌وێت، تۆزێكیش ئاماده‌سازی ده‌وێت
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌میندارى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت:" دوایی به‌رێز كاك نێچیروانمان بینی، له ئاخر جاردا كاك مه‌سعودمان بینی، به كورتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆزێك تێبینی و گله‌یی هه‌بوو، به‌ڵام له نه‌تیجه‌دا مه‌وقیفه‌كه‌مان ئیجابی بینی، واتا ئاماده‌ییه‌ك هه‌یه به‌ڵام تۆزێك وه‌ختی ده‌وێت. تۆزێكیش ئاماده‌سازی ده‌وێت".
له كۆتایشدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین وتى "تاڕاده‌یه‌ك گه‌شبینم و داوام ئه‌وه‌یه كه میدیاكان و سیاسییه‌كان و به‌ڕێزان له مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ردوولا قسه‌ی خێر بكه‌ن، چونكه له ئه‌نجامدا هه‌موومان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌و هه‌رێمه كه‌وتوه‌ته سه‌ر وه‌زعێكی تایبه‌ت، موقه‌ده‌راتی ئه‌م میلله‌ته له مه‌ترسیدایه و كه‌سیش ره‌حم به كه‌س ناكات ئه‌گه‌ر خۆمان ره‌حم نه‌كه‌ین".
به‌پێى ئه‌و لێدوان و وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریانه‌ى نێوان به‌رپرسانى باڵاى پارتى و یه‌كێتیی و شه‌ڕه قسه‌ى میدیاكانیان بێت، پێناچێت وا به ئاسانیی پارتى و یه‌كێتیی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ڕێكبكه‌ون، له‌كاتێكدا زیاتر له ساڵێك و حه‌وت مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا تێپه‌ڕیوه.
-
پێشنیارە سێ ڕەهەندییەکەی ئۆجالان
|
-
کارەبا 24 کاتژمێریەکەی حکومەت بە پشتی مۆلیدە ئەهلییەکان بەردەوام دەبێت
|
-
دوێنێى لێ بووه به پێرێ؛ پارتى به ناوی چاودێرێكه‌وه وه‌ڵامى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌داته‌وه
|
-
تۆم باراک لە عێراق؛ ستراتیژی ناوەندیی و بێدەنگکردنی چەکە یاخیبووەکان
|
-
گۆرانکارییەکان لایەنەکانی عێراق و هەرێمی تەنگەتاو کردووە؛پێکهێنانی حکومەت بە دەست و خەتی ئەمریکا و تورکیا و ئێران
|
-
ملیاره بلۆككراوه‌كان؛ چۆن ئاسته‌نگى بۆ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران دروستكردووه؟
|
-
گرووپەکانی عێراق چۆن بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن؟
|
-
ئه‌م هه‌فته‌یه شیعه‌كان بۆ پرسی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆده‌بنه‌وه
|
-
ئۆجه‌لان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه؛ خه‌باتی هاوبه‌شی نێوان كوردان ئه‌ركێكی مێژووییه
|
|
|
|