تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە لەندەن، لەگەڵ شاندێکی ئاستبەرز و فرەسێکتەری عێراق بە سەرۆکایەتی د. فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بەشداری وەزیری کارەبا، پارێزگاری بانکی ناوەندی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و بەرپرسانی دەستەی دەستپاکی کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئایندی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
«بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئایندی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات»
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، باراک ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە دیالۆگێکی مێژوویی بوو لە ساتەوەختێکی ڕەخساودا بۆ دارشتنی هاوبەشییەکی تۆکمە. ئاماژەی بەوەش کرد کە گەشەپێدانی ئابووری، وەبەرهێنان، وزە، ئاسایش، و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا لەڕێگەی دەزگای دادوەریی سەربەخۆوە، دەرفەتی گەورەن بۆ دروستکردنی متمانە و بەدیهێنانی ئایندەیەکی ئاوەدانتر.
«ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپەرۆشەوە کار لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانی دەکات»
نێردەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپەرۆشەوە کار لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانی دەکات تا پێکەوە توانا بێشومارەکانی عێراق بخەنە گەڕ و ڕایەڵەی پەیوەندیی نێوان گەلانی هەردوو وڵات بەهێزتر بکەن.