بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 14°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 11°C (کەمێک هەوری)
  • دهۆک: 13°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 12°C (هەوری)
  • کەرکووک: 13°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 15°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 14°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ ئابووری و بازاڕ ڕاپۆرتە هەواڵ

كۆڕەك تیلیكۆم چۆن ناچاركرا قەرزەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت ؟

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە تانەیەكی لەبەرژەوەندی دەستەكە یەكلاییكردەوەو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەند دەكات بەگەڕاندنەوەی قەرزە كەڵەكە بووەكانی.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

كۆڕەك تیلیكۆم چۆن ناچاركرا قەرزەكانی بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەت ؟
بارەگایەکی کۆڕەک تیلیکۆم

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • دادگای ڕەسافە بڕیارێكی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە
  • بەم بڕیارە نوێیە، كۆڕەك تێلیكۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە كۆنەكە ببەستێت
  • درێغی ناكەن لە گرتنەبەری هەر رێكارێكی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانیان و پاراستنی مافی دەوڵەت

 دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ڕایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە تانەیەكی لەبەرژەوەندی دەستەكە یەكلاییكردەوەو كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەند دەكات بەگەڕاندنەوەی قەرزە كەڵەكە بووەكانی.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، دادگای ڕەسافە بڕیارێكی پێشووی دادگای بەرایی هەڵوەشاندەوە، كە پێشتر دەستەكەی پابەند كردبوو بەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنێكی چارەسەری ناكۆكی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك.

دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە، بەم بڕیارە نوێیە، كۆڕەك تێلیكۆم ناتوانێت پشت بە بڕیارە كۆنەكە ببەستێت و دەبێت سەرجەم ئەو قەرزانە بداتەوە كە قەرزاری دەوڵەتە.

«دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، هۆشداری داوە،»

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق، هۆشداری داوە، درێغی ناكەن لە گرتنەبەری هەر رێكارێكی یاسایی بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانیان و پاراستنی مافی دەوڵەت، لەپێناو رێكخستنی كەرتی پەیوەندییەكان و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی.

كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆم، ڕۆژی 28ـی ئەیلولی ڕابردوو ڕایگەیاند، داوایەكی یاساییان لە دژی دەستەی پەیوەندییەكانی عێراق بردووەتەوە، كە تایبەتە بە پابەندبوونی دەستەكە بە گرێبەستی پاكتاوكردنی نێوانیان.

پێشتر سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ڕایگەیاندبوو، كۆمپانیای كۆرەك تیلیكۆم بڕی دوو ترلیۆن دینار دەستەكەیان، زیاتر لە دوو ترلیۆن دیناری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی قەرزارە و تاوەكو قەرزەكانی نەداتەوە، ناتوانێت دەست بە كاركردن بكاتەوە.

«مۆڵەتی كاركردنی كۆڕەك لە 30ی ئابی 2023ـەوە بەسەرچووە»

دەستەكە ڕایگەیاندووە كە مۆڵەتی كاركردنی كۆڕەك لە 30ی ئابی 2023ـەوە بەسەرچووە و كۆمپانیاكە پابەندی مەرجە داراییەكان و پێدانی باج نەبووە بە بەغداد. بەو هۆیەوە فەرمانی بە كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ و زەین كردووە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆڕەك بپچڕێنن. لە سەرەتای ئابی 2026ـەوە ڕێكارەكان توندتر كراونەتەوە و بڕیاری ڕاگرتنی كارەكانی كۆمپانیاكە دراوە تاوەكو ئەو كاتەی قەرزە كەڵەكەبووەكانی حكومەتی فیدراڵ دەداتەوە.

كۆڕەك تیلیكۆم لە ساڵی 2000 دامەزراوە و خاوەنی زیاتر لە 2500 كارمەندە. كێشەكانی لەگەڵ بەغداد لە ساڵی 2007ـەوە دەستیپێكردووە و دواتر لە ساڵی 2011 بەهۆی كڕینی پشكەكان لەلایەن كۆمپانیای ئۆرنجی فەڕەنسی و ئەجێلیتی كوەیتی ئاڵۆزیی یاسایی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە. ناكۆكیی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پرسی باج یەكێكی دیكەیە لە هۆكارە سەرەكییەكانی دروستبوونی ئەم قەیرانە.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە