بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 14°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 11°C (کەمێک هەوری)
  • دهۆک: 13°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 12°C (هەوری)
  • کەرکووک: 13°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 15°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 14°C (کەمێک هەوری)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە
هەواڵی گرنگ کوردستان ڕاپۆرتە هەواڵ

نەوتی سپی و کێشەکانی کارەبا؛ بارگرانییەکی گران لەسەر شانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان

بەراوردی نرخی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی دابەشکردنی نەوتی سپیدا لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت؛ لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە پارێزگاكانی عێراق تەنیا 30 هەزار دینارە، لە هەرێمی كوردستان بە هەمان نرخ (30 هەزار دینار) تەنیا دەبەیەك نەوت دەست دەکەوێت. هاوکات لە بازاڕی ئازاد و بازرگانیی هەرێمدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی گەیشتووەتە 330 هەزار دینار، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ خێزانەکان دروست کردووە.

ئیرادە میدیا (فەرمی)

2 خولەک خوێندنەوە

نەوتی سپی و کێشەکانی کارەبا؛ بارگرانییەکی گران لەسەر شانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان
سەرەی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی نەوت

پوختەی گرنگترین خاڵەکان:

  • نەوتی سپی و کارەبا؛ بەراوردی نرخەکان و بەردەوامیی قەیرانەکان لە هەرێم
  • له‌ نێوان هەرێم و عێراقدا؛ جیاوازیی گەورەی نرخی نەوت و پێداویستییەکانی زستان
  • دابەشکردنی نەوتی 62 هەزاری و کوژانەوەی کارەبا؛ بارگرانی نوێ بۆ سەر شانی هاووڵاتییان
  • له‌ 30 هەزارەوە بۆ 330 هەزار؛ نەوتی سپی و قەیرانی کارەبا ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبنەوە

جیاوازییەکی بەرچاو لە نرخی دابەشکردنی نەوتی سپیدا لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبینرێت؛ لە کاتێکدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە پارێزگاكانی عێراق تەنیا 30 هەزار دینارە، لە هەرێمی كوردستان بە هەمان نرخ (30 هەزار دینار) تەنیا دەبەیەك نەوت دەست دەکەوێت. هاوکات لە بازاڕی ئازاد و بازرگانیی هەرێمدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی گەیشتووەتە 330 هەزار دینار، ئەمەش بارگرانییەکی زۆری بۆ خێزانەکان دروست کردووە.

«دابەشکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت لە هەفتەی داهاتووەوە»

فەلاح سەید مەلوود، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و كانزاكان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بە میدیای پارتی راگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتەی بەغدا رەزامەندیی لەسەر داوە بۆ هەولێر، دهۆك و سلێمانی دەگواسترێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەفتەی داهاتوو نەوتەكە دەگات و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست پێ دەکات. بڕی دیاریکراو 200 لیترە بۆ هەر خێزانێک و بەهۆی زیادبوونی کرێی گواستنەوە، نرخەکەی بە 62 هەزار دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

«کەمبوونی بڕی نەوت بەراورد بە پێداویستیی راستەقینە»

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکان، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک تەنیا 200 لیتر نەوت دابین بكرێت، هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی 269 ملیۆن لیتر نەوتە. لە کاتێکدا لە 1ی11ی2026 سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیی لەسەر 50 ملیۆن لیتر دەربڕیوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵ دەبێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بڕی زیاتر بنێردرێت تا لەگەڵ پێداویستییەکان بگونجێت. جەختیشی کردەوە کە گەیشتنی ئەم بڕە کاریگەریی لەسەر هەرزانبوونی نرخی بازرگانیی نەوت دەبێت.

«قەیرانی کارەبا و هێرشەکەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ»

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کارەبا لە هەوڵدا بوو پێدانی کارەبا زیاد بکات. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوە دا لە ماوەی دوو رۆژدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە 1000 مێگاواتەوە بۆ 1500 مێگاوات بەرز کرایەوە و پێدانی کارەبا لە چوار کاتژمێرەوە بۆ شەش کاتژمێر زیاتر بوو. بەڵام بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ، گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکان ڕاگیراوە و لیژنەکان خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکانن تا کاتی دەستبەکاربوونەوەی دیاری بکەن.

«کەڵەکەبوونی کێشە و قەیرانەکان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان»

ئەم کێشانەی سووتەمەنی و کارەبا هاوكاتن لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی دیکەی ڕۆژانەی هاووڵاتییان؛ لەوانەش دواکەوتنی بەردەوامی مووچە بەهۆی ڕێکنەکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، گرانیی شتومەک و پێداویستییە سەرەکییەکان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و خراپیی ڕێگاوبانەکان کە سەرجەمیان ژیانی هاووڵاتییانیان ڕووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر کردووەتەوە.

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان

هەمووی لە ڕاپۆرتە هەواڵ
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە