2024-07-09 302 جار خوێنراوەتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان: سەرکۆنەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان لە بادینان ڕایدەگەیەنێت، لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە سنوری بادینان مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیانی سنورەکە، دەشڵێت: نیگەرانن لە بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم لەئاست ئەو لەشکرکێشییانە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی قەزای ناوەندی بزوتنەوەی گۆڕان سەرەڕای سەرکۆنەکردنی لەشکرکێشییەکانی تورکیا و شەڕ و بۆردومانکردنی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە،" بە ئەرکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین بێ دەنگ نەبین بەرامبەر گواستنەوەی شەڕ و نائارامی بۆ ناوچەی بادینان و داگیرکردنی ژمارەیەک گوندی سەر سنور و دانانی بازگەی سەربازی و ناچارکردنی دانیشتوانی هەندێک لەو گوندانە تا ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، بێگومان ئەم ڕەفتارانەش پێشێلکردنێکی بەرچاوی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە".

ئاماژەبەوەشکراوە، سەرەڕای تێگەیشتن لەو ئاڵنگارییانەی کە لە سنورەکە ڕوودەدات و ڕوبەڕوی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بونەتەوە، دەبێت ڕێز لە سەروەریی خاکی یەکتری و لێکتێگەیشتنی هەبێت لە کاروباری یەکتری، بەپێچەوانەوە بۆمبارانکردن و داگیرکاری و لەشکرکێشیی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان، توندوتیژیی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و دەبێتە مایەی نائارامی و تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، چەند نیگەرانن بەرامبەر ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریی و لەشکرکێشییە سەربازییەی دەوڵەتی تورکیا، هێندەش نیگەرانن لە بێدەنگی دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە.

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی