2025-05-04 122 جار خوێنراوەتەوە

كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

ناوەندی هەواڵ

كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" بۆ كۆچی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە گەلی كورد كەسێكی گرنگی لە مێژوی تێكۆشان و ئاشتیخوازیی خۆیدا لەدەستدا بۆیە پێویستە ئامانجەكەی بهێنرێتە دی.

كەجەكە لە راگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوە كردوە كە ئۆندەر هاوكات لەگەڵ تێكۆشان بۆ یەكسانی و دادپەرەوەریی لە توركیا دۆست و پشتیوانێكی گرنگی كورد بوو تاوەكو دوا ساتی ژیانی سەرقاڵی بە ئامانج گەیاندنی پڕۆسەری چارەسەریی كورد بوە و  دواجاریش بوە شەهیدی ئاشتی.

 ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری باكوری كوردستان و ئەندامی وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان هەدەپە لە پەیامێكیدا بۆ ئۆندەر رایگەیاندووە،  ئەو ژیانی خۆی بۆ ئاشتی و دۆستایەتی گەلی كورد و تێكۆشان بۆ جوانییەكان تەرخان كردبوو بۆیە كەلێنی ئەو بە ئاسانی پڕ نابێتەوە.

شەوی 15ی نیسانى ئەمساڵ سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، توشی جەڵدەی دڵ بو و گواسترایەوە  بۆ نەخۆشخانە و هەمان شەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و دواى مانەوەى بۆ نزکەى 20 رۆژ لە نەخۆشخانە دواجار کۆچى دوایى کرد

 

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی