2025-05-04 178 جار خوێنراوەتەوە

سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، لەڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری ڕایگەیاند، ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە كرێی كاركردن یان بەشێك لە كرێی كاركردنیان لەدەست بدەن.

 دیاری محەممەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەنووسان ڕێكخرابوو، وتی" كاریگەرییەكانی ژیریی دەستكرد بەسەر كاری ڕۆژنامەوانی ترسناكە سوودی زۆرە بەڵام مەترسیی لەسەر كار و پیشەی ڕۆژنامەوانی هەیە و ڕەنگە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەو هۆیەوە كرێی كاركردن یان بەشێك لە كرێی كاركردنیان لەدەست بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێك لە میدیاكان لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ژیریی دەستكردەوە هەواڵ و زانیاریی نادروستییان بە خەڵك داوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە میدیاكان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ژیریی دەستكرد بكەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەشێك لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان ژیریی دەستكرد بۆ كاری ڕۆژنامەوانی بەكاردەهێنن.

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی